"ئاوازی ون" لە لەندەنە

مەڵبەندی ڕۆشنبیریی عێراقی لە شاری لەندەن، میوانداری گرووپی موزیكی ئاوازی ون لە شاری لەندەن بۆ پێشكەشكردنی كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی كوردی دەكات.

سەبارەت بە گرووپەكەیان، لە لێدوانێكی بۆ "هەولێر"، میوزیسیان سەروەت كۆیی كە سەرپەرشتیاری گرووپەكەیشە، گوتی "ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوین و سەر بە هیچ ڕێكخراوێكی حزبی نین، كارەكانمان تەنیا لە خزمەت هونەری نەتەوەیی و ڕەسەنی كوردیدایە، بەشداریی چەندەها فێستیڤاڵی گەورەمان كردووە لە بەریتانیا."

سەروەت كۆیی، ئەندامەكانی گرووپەكەیانی ناساند و گوتی: "لەم كۆنسێرتەدا ئەندامەكانمان ئەمانەن: سەروەت كۆیی بە كەمان و سەرپەرشتیاری گرووپ، تالیب ڕەسووڵ بە دەنگ و ژەنینی ئامێری ساز، كۆرش ڕەفیعی بە دەنگ و ژەنینی ئامێری سەنتوور، ئەمەل سەعید كوردە بە دەنگ، شایوان بە دەنگ و ژەنینی ئامێری زەڕب، داریان بە دەنگ و ئامێری دەف، ڕزگار بە ئامێری عود، هامید ساغ بە ئامێری ساز، سونا بە دەنگ."
Top