مه‌ریام: رووخسارم وه‌ك لەخۆبایی نیشانم ده‌دات
مه‌ریام دووپاتی كرده‌وه كه شێوه‌ی رووخساری وا نیشان ده‌دات كه له خۆباییه، به‌ڵام له راستیدا وا نییه و ئه‌وه‌ی لێی نزیك بێته‌وه و به باشی بیناسێت بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ند كه‌سێكی ساده و ساكارم نه‌ك ئه‌وه‌ی كه میدیاكان به كه‌سێكی مه‌غرور و له خۆباییم نیشان ده‌ده‌ن، مه‌ریام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه هه‌میشه به لۆكی نوێ و سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌وه‌شی بۆ سروشتی كلاسیكی خۆی گه‌ڕانده‌وه و وتی: من حه‌ز له شتی كلاسیك ده‌كه‌م و زۆریش فێر بووم و بۆم ده‌ركه‌وت كه پێویستە مرۆڤ له ئامانج و كاره‌كانیدا زۆر ورد بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجه‌كانی بگات به‌و شێوه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێ ئه‌مه‌ش كارێكی ئاسان نییه.
مه‌ریام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه زۆر حه‌ز له گه‌شت و گه‌ڕان ده‌كات تا له نزیكه‌وه ئاگاداری كلتووری گه‌لان بێت و پێیان ئاشنا بێت بۆیه سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك بكات به‌ر له هه‌موو شتێك سه‌ردانی شوێن و بازاڕه كۆنه‌كانیان ده‌كات تاكو بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی ببینێت و بزانێت له رووی مۆسیقاوه به چ ئامێرێك به‌ناوبانگن، و پێیوایه كه گه‌شت كردن و كاری به‌رده‌وام وایان لێیكردووه كه شاره‌زانییه‌كی زۆر په‌یدا بكات له كارەكانی خۆی و زۆریش سوودی له هه‌ڵه‌كانی پێشووتری وه‌رگرتووه.