پاریسه‌كه‌ی جاران نه‌ماوه
پاریس له كچێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه كه ته‌نیا بیری له خۆ نمایش كردن و كات به‌سه‌ر بردن و ده‌رچوونی شه‌وانه‌ی یانه‌كانه‌وه، پاریس سه‌باره‌ت به‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی ژیانی ده‌ڵێت: من ئێستا بوومه‌ته ئافره‌تێكی پێگه‌یشتوو و تێگه‌یشتووم له ژیان، له جیاتی كات به‌سه‌ر بردن له یانه‌كانی شه‌وانه ئێستا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ هه‌ژاران درێژ ده‌كه‌م و یارمه‌تییان ده‌ده‌م، جگه له كاره‌كانی خۆم كاری مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌م و ده‌مه‌وێ په‌یامێك بگه‌یه‌نم كه بریتییه له‌وه‌ی : بێگومان من به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو ده‌نێم. ده‌رباره‌ی مامه‌ڵه كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و ره‌خنانه‌ی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، پاریس ده‌ڵێ: له‌وانه‌یه هه‌میشه كه‌سانێك هه‌بن هه‌وڵ بده‌ن تووشی گرفتت بكه‌ن و ئاسته‌نگت بۆ دروست بكه‌ن، بۆیه پێویست ناكات گرنگییان پێ بده‌ی، من ده‌زانم چیم ده‌وێ له ژیان و خه‌ونی زۆرم هه‌یه كه پێوه‌ندییان به‌كار و پڕۆژه تایبه‌تییه‌كانی منه‌وه هه‌یه‌و نامه‌وێ ئه‌و قسانه‌ی خه‌ڵك ده‌یكه‌ن ببنه رێگر له‌به‌رده‌م هێنانه‌دیی خه‌ونه‌كانم یان ببنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌مم، پاریس هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: ره‌نگه كه‌سانێك به كاره‌كانی من رازی نه‌بن، به‌ڵام ئه‌مه بۆ من گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه من و ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشمده‌وێن لێی رازی بن، چونكه ژیان كورته و ئه‌وەنده ناهێنی خۆمان به‌و شتانه‌وه خه‌ریك بكه‌ین.