ژیانی جاكی شان له شانۆگهرییهكدا
كتێبی یاداشته‌كانی(من جاكی شانم) باس له ژیانی جاكی شان ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی كاری هونه‌ری وه‌ك ئه‌كته‌ر و چۆنیه‌تی سه‌ركه‌وتنی و رووكردنی له فیلمی ئه‌كشن و یه‌كێكه له‌و كتێبانه‌ی كه ژماره‌یه‌كی زۆری فرۆشرا، به‌پێی راپۆرته هه‌واڵه‌كان ئه‌م شانۆگه‌رییه مۆسیقییه له‌و كتێبه وه‌رگیراوه و باس له قۆناغه‌كانی ژیانی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی و خوێندنی و ناوبانگ ده‌ركردنی ده‌كات له رێگای مۆسیقاوه.
جاكی شان كه پارساڵ رایگه‌یاند چیتر له فیلمی ئهكشندا به‌شداری ناكات، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه به‌دوای ده‌رهێنه‌رێكدا ده‌گه‌ڕێت بۆ شانۆگه‌رییه‌كه‌ی و ئێستا خه‌ریكی تۆمار كردنی ده‌نگی خۆیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی خۆی چیرۆكه‌كه بخوێنێته‌وه و شانۆگه‌رییه‌كه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ژیانی منداڵی و لاوێتی ده‌دات و هه‌وڵی به‌رده‌وامی بۆ رزگار بوون له كاریگه‌ری هونه‌ره جه‌نگییه‌كانی برۆس لی، جاكی شان ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئێستا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ نووسینه‌وه‌ی به‌شێكی دیكه‌ی یاداشته‌كانی به‌ناوی (هێشتا جاكی شانم) و باس له‌و گۆڕانكاریيانه ده‌كات كه به‌دوای ژیانیدا هاتووه له دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی تاكو ئێستا.