كه‌مال محه‌مه‌د (بێ تاوانی) خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌ی هونه‌رمه‌ند به ناوی (بێ تاوانم)-ه و له‌سه‌ر ئه‌ركی تایبه‌تی خۆی و به هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆره هاتۆته به‌رهه‌م بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كوردی، بۆ پتر بره‌ودان به هونه‌ری كوردی و به‌رده‌وام بوون له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و هه‌وادارانی ده‌نگ و هونه‌ری خۆی وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری ده‌كات .
له‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌شدا وه‌ك له زۆربه‌ی هه‌ره زۆری كاره‌كانی كه‌مال محه‌مه‌ددا، هونه‌رمه‌ندی به توانا عه‌تا ئه‌حمه‌د هاوكارییه‌كی زۆری كردووه و ئه‌رك و ڕۆڵێكی زۆری بینیوه له ته‌واوكردن به‌رهه‌مه‌كه، به‌شێكی زۆری تێكست و ئاوازه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن عه‌تا ئه‌حمه‌ده‌وه ئاماده كراون.