گەزیزە:لە هونەردا نابێ مامـەڵە بە جەستەی مرۆڤەوە بكرێت
* روو كردنه بواری گۆرانی وتن وه‌ك حه‌ز وئاره‌زوو بوو بۆ تۆ یان له به‌هره و توانای تۆوه سه‌ریهه‌ڵداوه؟
- لە وەڵامی ئەم پرسیارەدا دەبێ بڵێم كە هەردووكیان، واتە هەر لەمنداڵییەوە بۆم دەركەوت كە هەم بەهرەو توانای مۆسیقا و گۆرانیم هەیەو هەم حەزیشم لە مۆسیقا بوو. بە جۆرێك كە لە پێنج ساڵییەوە دەستم بە فێربوون و ژەنینی پیانۆ كردووە.
بە هەمان شێوە لە قوتابخانەش لە بۆنە جۆراوجۆرەكاندا كۆڕی مۆسیقای هاوكڵاسەكانم ساز دەكرد و بەڕێوەم دەبرد.
* یه‌كه‌م كه‌س كێ بوو كه هانیدای بۆ گۆرانی وتن؟
- لەڕاستیدا لە مناڵییەوە باوكم هانی دەدام كە لە پاڵ وانەكانی دیكەی قوتابخانەدا خەریكی فێربوونی مۆسیقا و گۆرانی وتنیش بم. لەم ساڵانەی دواییشدا كە گەورەتر بووم كاك چیای مەدەنی رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە بەردەوام بوونم لەم بوارەدا، لە لایەك هانی دەدام، لەلایەكی تریش یارمەتی زۆری داوم و خۆی پێوە ماندوو كردووم بۆیە لێرەوە بە پێویستی دەزانم رێز و سڵاوی خۆمی پێشكەش بكەم.
* خوێندنت هیچ پێوه‌ندییه‌كی به گۆرانی وتنه‌وه هه‌یه؟
-نەخێر خوێندنی من لە بوارێكی دیكەی جیایە لە هونەر و گۆرانی، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەوەندەی پێم بكرێت لە بواری مۆسیقاش بەردەوامم لە هەوڵدان، چونكە مۆسیقا و گۆرانی بۆ من حەز و ئارەزووە.
* جگه له گۆرانی وتن چ به‌هره‌یه‌كی دیكه‌ت هه‌یه، ئایا بیرت له بواری دیكه‌ش نه‌كردۆته‌وه؟
-ئەگەر مەبەستت بواری مۆسیقایە، من پێم خۆشە وەك زانستیش زیاتر فێری مۆسیقا بم. یا فێری ژەنینی ئامڕازی مۆسیقای دیكەش بم، بەڵام دیارە ئەمەش لەسەر كات و دەرفەت وەستاوە، ئایا تا چەندە فرسەتم دەبێ.
* ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت له بواری گۆرانیدا بوونیان هه‌یه ئه‌مه‌ش جۆرێك له ململانێ دروست ده‌كات، چۆن خۆت ئاماده كردووه بۆ ئه‌م ململانێیه؟
- بەلای منەوە مۆسیقا خۆی هونەر و زانستە. هونەرو زانستیش رەگەز ناناسێ و هیچ جیاوازی دروست ناكات لەنێوان رەگەزەكان. دنیای پێشكەوتووش هەر بەم شێوەیە دەڕوانێتە هونەرو مۆسیقا. دیارە لە هەموو كۆمەڵگایەكیشدا ڕوانین و بۆچوونی جیاواز هەیە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئازادی بیر‌و ڕا وەك مافی هەر تاكێك لە كۆمەڵگادا بەڕەسمی بناسرێ.
* زۆر له ئافره‌تان ده‌ڵێن گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی رێگره له‌به‌رده‌م كاری هونه‌رییان، ئایا ته‌نیا له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ئافره‌ت ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌بێت؟
-بەداخەوە تەنانەت لەم سەردەمەشدا لە زۆر شوێنی دنیا مافی یەكسان بۆ ئافرەت و پیاو بە ڕەسمی نەناسراوە. ئەوە ئەركی سەرشانی هەموو مروڤێكە كە هەوڵ بدات بۆ پێكهێنانی دنیایەكی یەكسان و ئازاد.
* ئاماده‌ی گۆرانییه‌ك بڵێی باس له جوانییه‌كانی كوڕێك بكات؟
- ببوورن من وەڵامێكم بۆ پرسیاری لەو چەشنە نییە.
* ره‌خنه‌ی زۆر له هه‌ندێك ئافره‌تی گۆرانیبێژ ده‌گیرێت به‌وه‌ی كه ئه‌وه‌نده‌ی له‌شولاری خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده گرنگی به گۆرانی وتن ناده‌ن، تۆ چۆن بیرت له‌م لایه‌نه كردۆته‌وه؟
-وەك پێشتریش وتم مۆسیقا هونەرە. بە ڕای من نابێ ئاڵۆگۆڕی بازرگانی بە هونەرەوە بكرێ. بە تایبەت مامەڵە كردن بە جەستەی مروڤ نرخی ئەو كەسانە دێنێتەخوار و بێ ڕێزییە بە مرۆڤ . بۆمن هیچ جیاوازییەك ناكا چ ئافرەت بە خۆی بكا و چ پیاو و یا خود كەسانی دیكە پێیان بكەن.
* زۆر له هونه‌رمه‌ندان سه‌ره‌تا بەگۆرانی فۆلكلۆر ده‌ست پێده‌كه‌ن، تۆش بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه یان ده‌ته‌وێ یه‌كسه‌ر به گۆرانی خۆت ده‌ست پێبكه‌یت؟
- من هەر لە منداڵییەوە فێری گۆرانی فۆلكلۆری بووم و وتومە و زۆریش پێمخۆشە كاتێك دەیڵێم، بەڵام ئەوەی گۆرانی هونەرمەندێكی دیكە دووبارە بكاتەوە بەشێوازێكی نوێ ناتوانێ تام وچێژی ئەو گۆرانییەی پێ ببەخشێت كە یەكەم جار گۆرانیبێژەكە خۆی وتویەتی. بۆ نموونە زۆر كەس گۆرانی مامۆستا عەلی مەردان دەڵێنەوە، بەڵام بە ڕای من هیچیان ئەو تام و چێژەی دەنگ و گۆرانی مامۆستا عەلی مەردانی نییە.
* له هه‌نده‌ران كاری هونه‌ری ئاسان نییه، بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه بێی له كوردستان كار بكه‌ی ؟
- هەرچەندە زۆر حەزم لە مۆسیقایە، لە بەر ئەوەی من قوتابیم بەداخەوە كاتی زۆرم بە دەستەوە نییە، بەڵام وەك حەز پێم خۆشە لە كوردستان بم و ئەوەی لە دەستم دێ لە ئاستی هونەریشدا پێشكەشی خەڵكی وڵاتی خۆمی كەم.
* چ په‌یامێكت هه‌یه له گۆرانی وتن؟
-پەیامی هەر هونەرمەندێك لە هەر گۆرانیەكدا پێوەندی بە هەلومەرجی تایبەتی ئەو سەردەم و ئەوشوێنەوە هەیە كە گۆرانییەكەی تێدا پێشكەش دەكرێ. دیارە هەر كەسیش پەیامەكە بەجۆرێك وەردەگرێت. بە واتەیەكی دیكە ناكرێ چوارچێوەیەكی دیاریكراو بۆ گۆرانی و پەیامەكەی هەبێ. ئەوە تایبەتمەندیی هونەرە. هەربۆیەشە كە پێی دەوترێت هونەر.
* كوردانی رۆژهه‌ڵات گرنگی به مۆسیقای سوننه‌تی ده‌ده‌ن تۆ كه له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریدای تا چه‌ند گرنگیت به‌م جۆره مۆسیقایه داوه؟
- بەڕای من مۆسیقای سوننەتی و شارەزا بوون لێی زۆر گرنگە وجێگەی تایبەتی خۆی هەیە. ئەو گۆرانیبێژانەی بە ستایلی سوننەتی گۆرانی‌یان وتووە تەنیا بەخاتری هونەر و پاراستنی رەسەنایەتی هونەرەكەیان پێشكەشیان كردووە و لە ڕاستیدا دەكرێ بڵێین بناغەی موسیقای كوردی لە وێوە هاتووە و ئەوان داهێنەر بوون. ئێمە وەكو كورد هەمیشە باس لە مۆسیقای رەسەن و پاراستنی دەكەین و مۆسیقای سوننەتی یەكێكە لە شێوازە رەسەنەكانی مۆسیقا.
* ئایا گۆرانی فارسی هیچ كاریگه‌ری به‌سه‌ر تۆوه هه‌بووه؟
- لەبەر ئەوەی من لە ئێران نەژیاوم و فارسی نازانم و زۆرم گوێم لە گۆرانیی فارسی نەگرتووە، بۆیە دەتوانم بڵێم نەخێر گۆرانی و هونەری فارسی كاریگەریی وای لەسەر من نەبووە.
* تا ئێستا به‌شداریت له هیچ ئاهه‌نگ و بۆنه‌یه‌ك كردووه؟
- وەك پێشتر ئاماژەم پێ كرد لە هەموو قۆناغەكانی خوێندندا لە ئاهەنگ و بۆنەكانی زانكۆ گۆرانیم وتووە.