ریهانا: گرنگی به‌ ره‌خنه‌كان ناده‌م

ریهانا: گرنگی به‌ ره‌خنه‌كان ناده‌م
به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك ریهانای كچه‌ گۆرانیبێژی ئه‌مریكی به‌ بێهۆشی له‌ كاتی گۆرانی وتن له‌ ئاهه‌نگێك له‌ شاری ئه‌نتویرب تۆمه‌تبار كرا له‌لایه‌ن چه‌ند رۆژنامه‌ و ده‌زگای راگه‌یاندنی ئه‌مریكییه‌وه، به‌ڵام ریهانا هیچ گرنگییه‌كی به‌و تۆمه‌تانه‌ نه‌دا.
به‌ر له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك چه‌ند وێنه‌یه‌كی نیمچه‌ رووتی ریهانا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیه‌كی له‌ پاریسی پایتەختی فه‌ره‌نسا بڵاوكرایه‌وه‌ و له‌ ته‌نیشتی وێنه‌یه‌كی دیكه‌ی بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بێهۆش دیار بوو، ریهانا له‌ وه‌ڵامی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنانه‌ و تۆمه‌تانه‌ وتی: من هیچ گرنگییه‌ك به‌ ره‌خنه‌ ناده‌م، ته‌نیا گرنگی به‌و كارانه‌ ده‌ده‌م كه‌ خۆم ئه‌نجامیان ده‌ده‌م و ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌م پێیخۆشه‌، چونكه‌ ده‌زانم به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بم خه‌ڵكانێك ره‌خنه‌م لێده‌گرن و ده‌یانه‌وێ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر من و كاره‌كانم هه‌بێت.
ریهانا زیاتر وتی: من جه‌ماوه‌ری خۆم به‌ پێوه‌ر ده‌زانم بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كانم، هه‌روه‌ها من ئازادم چی ده‌پۆشم و چۆن ده‌رده‌كه‌وم له‌سه‌ر شانۆ، هه‌ر كاتێك جه‌ماوه‌ر راسته‌وخۆ له‌سه‌ر شانۆ ره‌خنه‌یان لێگرتم و رازی نه‌بوون به‌ كاره‌كانی من ئه‌و كات هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن ره‌خنه‌م لێبگرن، به‌ڵام من هیچ كاتێك گرنگی به‌ ره‌خنه‌ ناده‌م.
Top