پینیلۆپ كرۆز ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین كچه‌كانی جیمس بۆند

پینیلۆپ كرۆز ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین كچه‌كانی جیمس بۆند
چه‌ند راپۆرته‌ هه‌واڵێك رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی پینیلۆپ كرۆز خۆی ئاماده‌ ده‌كات بۆ به‌شداری كردن له‌ به‌شی نوێی فیلمی جیمس بۆند كه‌ له هاوینی داهاتوودا ده‌ست به‌ وێنه‌گرتنی ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر پینیلۆپ به‌شداری له‌م فیلمه‌دا بكات ده‌بێته‌ به‌ ته‌مه‌نترین كچه‌كانی جیمس بۆند، چونكه‌ له‌ نیسانی داهاتوودا ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 40 ساڵ، له‌م باره‌یه‌وه‌ رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه‌كه‌وه‌ ‌رایگه‌یاند :پێشتر به‌رهه‌مهێنه‌ران زۆر داوایان له‌ پینیلۆپ كرد به‌شداری بكات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ند كارێكی دیكه‌وه‌ پابه‌ند بوو نه‌یتوانی به‌شدار بێت. سام مه‌ندیز پاڵێوراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كاری ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمه‌ بكات كه‌ ده‌رهێنه‌ری دوایین به‌شی فیلمه‌كه‌یه‌ به‌ناوی (سكای فۆڵ) كه‌ خافییر باردیمی هاوسه‌ری پینیلۆپ تێیدا به‌شدار بوو، دوای به‌شداری كردنیشی پینیلۆپ نازناوی (به‌ ته‌مه‌نترین كچی بۆند)ی پێده‌به‌خشرێت كه‌ پێشتر به‌ ناوی خانمه‌ ئه‌كته‌ری به‌ریتانی (هۆنۆر بلاكمان)بوو كاتێك ساڵی 1962 له‌ ته‌مه‌ی 39 ساڵیدا به‌شداری كرد له‌ فیلمی (گۆڵد فینگه‌ر) كه‌ به‌شێكی ئه‌م فیلمه‌ بوو.
Top