شانۆن هه‌وڵی كوشتنی ئۆبامای داوه‌

شانۆن هه‌وڵی كوشتنی ئۆبامای داوه‌
نووسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدرالی ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی شانۆن رۆجرزی كه‌ له‌ چه‌ند زنجیره‌ دراما و فیلمدا ڕۆڵی لاوه‌كی هه‌بووه‌، ده‌ستگیر كرد به‌ تۆمه‌تی ناردنی چه‌ند نامه‌یه‌كی پیسبوو به مادده‌ی (ریسن)ی ژه‌هراوی بۆ باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ئه‌مریكا و عومده‌ی نیویۆرك مایكل بلۆمبیرگ و چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیكه‌.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند كه‌ (ئێف بی ئای) رۆجرزیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد له‌ كێشه‌ی نامه‌ پیسبووه‌كان و لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن سه‌رچاوه‌ی نامه‌كان ناوچه‌ی ریفبۆرته‌ له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و گومانیان له‌وه‌ هه‌یه‌ رۆجرز نامه‌كانی ناردبێت، ده‌زگا فیدرالییه‌كان ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند سه‌ره‌تا رۆجرز رایگه‌یاند هاوسه‌ره‌كه‌ی كه‌ جه‌نگاوه‌رێكی پێشووه‌ له‌ ریزه‌كانی سوپای ئه‌مریكا نامه‌كانی ناردووه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتوو كه‌ خۆی ناردوویه‌تی، شایه‌نی وتنه‌ به‌ر له‌ چه‌ند مانگێك نامه‌یه‌كی ژه‌هراوی به‌ مادده‌ی ریسین كه‌ بڕی 500 مایكرۆگرام یه‌كسه‌ر مرۆڤ ده‌كوژێت.
Top