ئەماندا و سكارلێت پاڵێوراون بۆ رۆڵی هیلاری كلنتۆن
لەم بارەیەوە جیمس بۆنسۆلتی نووسەری فیلمەكە ئاشكرای كرد كە فیلمەكە باس لە ژیانی هیلاری كلنتۆن دەكات هەر لە تەمەنی منداڵییەوە تا ئەو كاتەی پێوەندی بە كۆلێژی یاساوە كرد لە سەردەمی كەتنە ئابرووبەرە بەناوبانگەكەی واتر گیت، چەند سەرچاوەیەكی نزیكیش لە نووسەرەكە رایانگەیاند كە هەر یەكە لە سكارلێت جۆنسۆن و ریز ویزەرسپۆن و ئەماندا سیفرید و جیسیكا چاستێن پاڵێوراون بۆ بینینی رۆڵی هیلاری، چونكە جیمس بە ئەكتەری سەركەوتووی داناون كە دەگونجێن بۆ ئەم رۆڵە، دووپاتیشی كردۆتە كە دوور لە ئینتیمای سیاسی هەموو لایەك ئەو راستیە باش دەزانن كە هیلاری لەسەر ئاستی جیهان رۆڵێكی سەرەكی هەبووە و هەموو لایەكیش دەزانن كە ئافرەتێكی بەهێز و ئاسنین بووە و پێویستە ئەو كەسەی رۆڵەكەی پێ دەسپێردرێت بتوانێت بە باشی ئەو لایەنەی هیلاری دەربخات، سەرچاوەكە ئەوەشی روونكردەوە كە ئەماندا یەكێكە لە پاڵێوراوە بەهێزەكان.
ئەم فیلمە لە سەرەتای ساڵی 2016 بڵاودەكرێتەوە كە هاوكاتە لەگەڵ هەڵمەتەكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا و پێشبینیش دەكرێت كە هیلاری لەسەر پارتی دیموكراتی ئەمریكا خۆی بپاڵێوێت بۆ هەڵبژاردنەكان.