بڵاوبوونەوەی وێنەكانی سۆفیا دڵگرانی دەكەن
بە قسەی سۆفیا ئەو وێنانەی دزراون هیچیان وێنەی رووت نین، بەڵام هەندێكیان لە كاتی نووستنە بۆیە بە تایبەتمەندییەكی خۆی دەزانێت و حەز ناكات بڵاو بكرێنەوە، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (زە نیویۆرك پۆست)ی ئەمریكی ئێستا تیمێكی تایبەت لەلایەن سۆفیاوە تەرخان كراوە و هەوڵێكی زۆریش دەدەن بۆ بڵاونەكردنەوەی وێنەكان و رێگا گرتن لە هەركەسێك كە بیەوێ بازرگانی پێوە بكات، سوفیا توڕەبوونێكی زۆری پێوە دیاربوو بۆ دزینی وێنەكانی، بەتایبەتی كاتێك هەواڵی فرۆشتنی وێنەكان لەلایەن دەستفرۆشێك لە فلۆریدا بڵاوبۆوە، ئیتر لەو كاتەوە كۆمپانیا تایبەتەكانی ریكلام كە سۆفیا خاوەنیەتی دەستیان بە هەڵمەتێكی بەرفراوان كردووە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی وێنەكان و ئەو كەسانەی لەم كارە تێوەگلاون، هەرچەندە بە تەواوی نازانرێ كە كێیە هۆكاری بڵاوبوونەوەی وێنەكان، بەڵام چەند سەرچاوەیەك دەڵێن یان كۆنە هاوڕێیەكەی وێنەكانی بردووە یان خۆی مۆبایلەكەی لە شوێنێكی گشتی ون كردووە، بەڵام ئەوەی سوفیای دڵنیا كردۆتەوە كە تیمەكانی لە گەڕانیان سەركەوتنی باشیان بەدەست هێناوە و خەریكە تاوانباری راستەقینە دەدۆزنەوە.