سه‌ره‌ڕای ناكۆكی نێوانیان جنیڤه‌ر بۆ ئه‌نجلینا گریا

سه‌ره‌ڕای ناكۆكی نێوانیان جنیڤه‌ر بۆ ئه‌نجلینا گریا
دوای جیابوونه‌وه‌ی براد بێتی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی له‌ جنیڤه‌ر ئه‌نیستۆن و دروستكردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجلینا جۆلی جۆرێك رق و ناكۆكی له‌ نێوانیان دروست بوو و چه‌ندین جار به‌ ئاشكرا له‌ میدیاكان قسه‌یان ئاراسته‌ی یه‌كتری كرد.
ئه‌وه‌ی جیگاێ سه‌رنجه‌ كاتێك جنیڤه‌ر هه‌واڵی نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجلینا و بڕینه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌مكی بیست ده‌ستی به‌ گریان كرد وهاوخه‌می خۆی بۆ ئه‌م رووداوه‌ ده‌ربڕی، به‌پێی قسه‌ی چه‌ند كه‌سێكی نزیك لێی دوای بیستنی ئه‌م هه‌واڵه‌ جنیڤه‌ر ده‌ستی به‌ گریان كرد و وتی: ئه‌نجلینا به‌م كاره‌ی سه‌لماندی كه‌ براد و منداڵه‌كانی زۆر له‌ خۆی خۆشتر ده‌وێن، جنیڤه‌ر به‌ گریانه‌وه‌ به‌رده‌وام بوو و وتی: ئه‌م بڕیاره‌ی نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌ خه‌می خێزانه‌كه‌یدایه‌ و رازی بوونی براد بێتیش به‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجلینا ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌نجلینای له‌ هه‌موو شتێك خۆشتر ده‌وێت له‌ جیهان.
جنیڤه‌ریش به‌ر له‌ ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی خۆ به‌خش به‌شداری كرد له‌ چه‌ند هه‌ڵمه‌تێك بۆ وشیار كردنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌ مه‌ترسییه‌كانی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و چۆنیه‌تی خۆپاراستن لێی، هه‌روه‌ها له‌ پێشه‌نگی ئه‌و ئه‌كته‌رانه‌ بوو كه‌ بڕێك پاره‌ی پێشكه‌ش كرد بۆ نه‌هێشتن و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ترسناكه‌.
Top