هاوسه‌ره‌كه‌ی به جوانترین پیاو ده‌زانێت
له وه‌ڵامی قسه‌یه‌كی حه‌لیمه بوڵه‌ندی راگه‌یاندنكاری كوێتی گوایه هاوسه‌ره‌كه‌ی له هاوسه‌ری ئه‌مه‌ل جوانتره، ئه‌مه‌ل وتی: ئه‌مه ڕای تایبه‌تی خۆیه‌تی، به‌ڵام به ڕای من هاوسه‌ره‌كه‌م جوانترین پیاوه له‌سه‌ر رووی زه‌وی، ده‌رباره‌ی خانمه گۆرانیبێژی ئیماراتی ئه‌حلام وتی: ئه‌حلام یه‌كێكه له نزیكترین هاوڕێكانم، هه‌روه‌ها چێشتلێنه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتووشه.
دوور له گۆرانیی وتنیش ئه‌مه‌ل وتی: من بینه‌رێكی به‌رده‌وامی زنجیره دراما توركییه‌كانم به‌تایبه‌تی (علی مر الزمان) و (حریم السلطان)، هه‌روه‌ها ستایش خالد ئارگنش كه ڕۆڵی سولتان ده‌بینێت و زۆریش سه‌رسامه به ئانگین ئه‌كیوریك كه ڕۆڵی كه‌ریم ده‌بینێت له زنجیره‌ی (فاطمه)، چونكه شێوه‌ی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌چێت.