مادۆنا له‌ تابلۆیه‌ك 7 ملیۆنی كۆكرده‌وه‌

مادۆنا له‌ تابلۆیه‌ك 7 ملیۆنی كۆكرده‌وه‌
له‌ درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی خێرخوازیدا بۆ كۆمه‌ك كردنی پڕۆژه‌كانی خوێندنی كچان له‌ ئه‌فغانستان و پاكستان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌، ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مریكی مادۆنا تابلۆیه‌كی نیگاركێشی فه‌ره‌نسی فرناند لیجیه به‌ بڕی زیاتر له‌ 7 ملیۆن دۆلار فرۆشت.
له‌م باره‌یه‌وه‌ خانه‌ی (سۆسپی) بۆ مه‌زادی ئاشكرا له‌ ویب سایتی تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند تابلۆكه‌ به‌ ناوی ( سێ ئافره‌ت له‌سه‌ر مێزێكی سور) و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ساڵی 1921، كه‌سێكی نادیار كڕی و به‌ر له‌ مه‌زاد كردنی نرخی گه‌یشتبووه‌ 7 ملیۆن دۆلار.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ مادۆنا رایگه‌یاند: ساڵی 1990 ئه‌م تابلۆیه‌ی كڕیوه‌ و مه‌به‌ستی فرۆشتنی ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌كی ته‌واو كۆ بكاته‌وه‌ بۆ ده‌زاگای ( رای ئۆف لایت) كه‌ رێكخراوێكی خێرخوازییه‌ به‌شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خش كار ده‌كات بۆ مه‌شق پێكردنی پیشه‌یی منداڵانی سه‌ر شه‌قام و جووتیار و هه‌ژاران، مادۆنا زیاتر وتی: من ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌وه‌ بگرم كه‌ ببینم له‌ جیهاندا ئافره‌تان بریندار بكرێن یان ته‌قه‌یان لێ بكرێت و بكوژرێن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چنه‌ قوتابخانه‌، بۆیه‌ پێموایه‌ پێم باشه‌ شتكێ گرانبه‌ها كه‌ ئه‌و تابلۆیه‌یه‌ بگۆڕمه‌وه‌ به‌ شتێكی تری پڕ به‌ها كه‌ ئه‌ویش خوێندنی كچانه‌ كه‌ ئاماده‌م هه‌موو تواناكانی خۆم له‌و بواره‌دا بخه‌مه‌ گه‌ڕ.
Top