لە چوارچێوەی بایەخدان بۆ بەردەوام بوون لەگەڵ چین و توێژە هەمەجۆرەکانی جەماوەری عێراقی...
ئهم ئاههنگه هەریەک لە پارکی (سامی عبدولرەحمان) و هوتێلی (رۆتانا- هەولێر) بە ئامادهبوونى هەودارانی ئەو دوو هونەرمەندە ئهنجامدرا ، هەردوو ئاهەنگەکە لە رۆژی ٣٠ و ٣١ی ئایار ساز کران، جەماوەرێکی زۆر لە سەراپای عێراق و بۆ بینین و گوێگرتن لەم دوو ئەستێرە ئاماده بوون .
جەماوەر ئاوێتەبوون لەگەڵ یەکەم دەرکەوتنی هونەرمەند هەیفا لە هەولێر، و سەمایان لەگەڵ گۆرانی یە بەجۆشەکانی کرد و بەختەوەر بوون بەو نمایشە سەرنجراکێشەی بە هاوکاری لەگەڵ تیپە مۆسیقییەکەی نمایشكرا ، هەروەها ئامادهبووان زۆر بە گەرمی پێشوازییان لە هونەرمەند حاتەم عێراقی کرد و خەیالیان لەگەڵ مقامە (موال)ە غەمگینەکانی عێراقی ڕۆیشت، شایەنی باسە پێش ئەوەی دەست بە چرینی گۆرانییەکانیبکات بە چەپلە ڕێزان پیشوازیان لێکرد و بۆ ماوەیەکی درێژ بەخێرهاتنیان کرد، سەرەرای ئەمەش جەماوەرەکە بەشدارییان لە گوتنەوەی گۆرانییەکانی کرد.
کۆرەک هەڵستا بە سپۆنسەرکردنی ئەم دوو ئاهەنگە بۆ ئەو دوو هونەرمەندە ئەویش لەپێناوی نزیکبوونەوەی جەماوەری عێراقی له هونهر مهندان لە هەر شوێنێک بن گرینگیدان پێیان. ئەم سپۆنسەرکردنە لە چوارچێوەی ستراتیژیەتی کۆرەک دێت بۆ هاندانی ئهستره هونهریهكان جیهان تاوەکو سەردانی عێراق بکەن لە ڕێگەی سەردانیکردنی بۆ هەرێمی کوردستان چونکە بە دەروازی ئاسایش و ئارامی و وەبەرهێنانی سەرکەوتوو دادەنرێت...
بایەخدانی کۆرەک بۆ ئەوەی شاری هەولێر پایتەخی گەشتیاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠١٤ چالاکییەکی ئاوا گەورە لە باوەش بگرێت و پێشکەشکردنی هەموو ئاسانکارییەک بۆ سەرکەوتنیان ، درێژەدانە بە پرۆژە بەردەوامەکانی لەپێناوی خزمەتکردنی جەماوەری عێراقی بە هەموو چین و توێژەکانی، (کۆرەک) هەوڵ دەدات پاڵپشتی لەم جەماوەرەی خۆی بکات کە حەز بە هونەر دەکەن هەروەک چۆن پاڵپشتی لە چین و توێژەکانی دیکە کۆمەڵگەی عێراقی دەکات لە قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان و یانە وەرزشییەکان و خاوەن پیشەکان و ئەوانی دیکە.