شاهروخ خان بریندار دەبێت

شاهروخ خان بریندار دەبێت
دوای بەشداریکردنی لە فلیمێکدا، لە دیمەنێکی ترسناکی فلیمەکەدا، ئەستێرەی سینەمای بۆڵیوود (شاهروخ خان ) شانی بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانەی ( لیلافاتی ) بۆمبای دەکرێت و نەشتەرگەریەک بۆ شانی ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکە، پزیشکانی نەخۆشخانەکە رایانگەیاند "نەشتەرگەریەکە بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراوە و ئێستا بارودۆخی شاهروخ بەرەو باشتر دەروات".

رۆژنامەی ( مید- دای ) لە د. سانجای دیسای. بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ( لیلافاتی ) گواستووەتەوە، لە دوو رۆژی داهاتوودا شاهروخ خان لە نەخۆشخانە دەردەچێت، بەڵام پێویستی بە پشوویێکی درێژ هەیە و لەوانەیە دوو بۆ سێ مانگ لە کارەکەی دوور بکەوێتەوە.

شاهروخ خان، یەکێکە ئەستێرە دیارەکانی سینەمای هندستان، کە بە ( بۆڵیوود ) ناسراوە و تاوەکو ئێستا بەشداری لە 70 فلیمی سینەمایی کردووە.













rudaw
Top