هه‌یفا وه‌هبی: سوپاس هه‌ولێر
شه‌وی دوێنێ پێنجشه‌ممه خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی عێراقی حاتم عێراقی، یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له شاری هه‌ولێر سازكرد.
ئاهه‌نگه‌كه له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هه‌وادارانی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه ئاماده‌ی بوون.
هه‌یفا وه‌هبی له په‌یجی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌ی داناوه و له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كه ده‌ڵێت "سوپاس هه‌ولێر، شه‌وێك بوو كه له بیر ناكرێت".
هه‌یفا وه‌هبی له 29 ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ حاتم عێراقی گه‌یشتنه شاری هه‌ولێر و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئاهه‌نگه‌كانیان له هه‌ولێر، دوان.
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م ئاهه‌نگی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه بچێت.
PNA