هه‌یفا وه‌هبی: سوپاس هه‌ولێر

هه‌یفا وه‌هبی: سوپاس هه‌ولێر
خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی یه‌كه‌م ئاهه‌نگی له‌ هه‌ولێر گێڕا و سوپاسی هه‌ولێر ده‌كات و ده‌ڵێت "شه‌وێك بوو كه‌ له‌ بیر ناكرێت".


شه‌وی دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ خانمه‌ گۆرانیبێژی لوبنانی هه‌یفا وه‌هبی له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی عێراقی حاتم عێراقی، یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر سازكرد.

ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌چوو و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌وادارانی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه‌ ئاماده‌ی بوون.

هه‌یفا وه‌هبی له‌ په‌یجی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكدا وێنه‌یه‌كی ئاهه‌نگه‌كه‌ی داناوه‌ و له‌باره‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ ده‌ڵێت "سوپاس هه‌ولێر، شه‌وێك بوو كه‌ له‌ بیر ناكرێت".

هه‌یفا وه‌هبی له‌ 29 ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ حاتم عێراقی گه‌یشتنه‌ شاری هه‌ولێر و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ هه‌ولێر له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان و ئاهه‌نگه‌كانیان له‌ هه‌ولێر، دوان.

بڕیار وایه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووه‌م ئاهه‌نگی ئه‌و دوو گۆرانیبێژه‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ بچێت.








PNA
Top