لۆرا خه‌لیل: حه‌ز ده‌كه‌م به كوردی گۆرانی بڵـێم هه‌رچـه‌نده زه‌حمه‌تیشه بۆ من
*سه‌ره‌تای هاتنی نێو بواری هونه‌ریت چۆن بوو، ئایا كه‌سێك هه‌بوو توانا هونه‌رییه‌كانی تۆی دۆزیبێته‌وه؟
- من له رێگای به‌شداری كردنم له پێشبڕكێیه‌كی هونه‌ری به‌ناوی (لیالی لبنان) هاتمه نێو بواری هونه‌رییه‌وه، ئه‌و كات ته‌مه‌نم 11 ساڵ بوو، ئاوازدانه‌رێكی به‌ناوبانگی لوبنانی داوای لێكردم به‌رده‌وام بم له گۆرانی وتن كه به هۆكارێكی سه‌ره‌كی ده‌زانم بۆ به‌رده‌وام بوونم و له‌گه‌ڵ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب به‌شداریم له ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی جیاجیادا كردووه له‌وانه كازم ئه‌لساهر و ملحم به‌ره‌كات و جۆرج وه‌سوف، دواتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیا (موزیك مصر) كارم كرد و یه‌كه‌م و دووه‌م ئه‌لبوومی من ئه‌و كۆمپانیایه به‌رهه‌می هێنا له‌گه‌ڵ چه‌ند كلیپێك، دواتر له‌گه‌ڵ كۆمپانیای رۆتانا كارم كرد كه پێنج ئه‌لبوومی منیان به‌رهه‌م هێنا، ئێستاش به پشتیوانی خوا و پاڵپشتی جه‌ماوه‌ر به‌رده‌وامم و به‌رده‌وامیش ده‌بم، چونكه هونه‌رمه‌ندی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه بتوانێت به‌رده‌وام بێت.
* مه‌به‌ستت چییه له به‌رده‌وامی هونه‌رمه‌ند؟
- گرنگ ئه‌وه‌یه هونه‌رمه‌ند بتوانێت شتێكی جوان پێشكه‌ش بكات كه به زیندوویی بمێنێته‌وه، نه‌ك هونه‌رمه‌ندێك كه ساڵانه چه‌ند به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه وه‌ك پێویست پێشوازییان لێ نه‌كرێت، به‌لای منه‌وە زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر له دوو ساڵدا به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش بكه‌ی، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه له نێو جه‌ماوه‌ردا به زیندوویی بمێنێته‌وه و به‌رده‌وام بوونی هونه‌رمه‌ند بسه‌لمێنی، من نامه‌وێ ساڵانه چه‌ند به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش بكه‌م و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر و له‌سه‌ر منیش نه‌بێتن به‌ڵكو من ده‌مه‌وێ جه‌ماوه‌ر خۆی داوای به‌رهه‌مم لێ بكات، دووباره سوپاسی خوا ده‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی گۆرانییه‌كانم به‌تایبه‌تی دوایین گۆرانیم كه سه‌ركه‌وتنێكی بێ وێنه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
*ئه‌مه یه‌كه‌م جاره سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌یت؟
-نه‌خێر ئه‌مه دووه‌م جاره سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌م، پێشتریش جارێك سه‌ردانی هه‌ولێرم كردووه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند ئاهه‌نگێك.
* كوردستانت چۆن بینی، ئه‌وه‌ی بینیت پێشبینیت ده‌كرد؟
- من زۆر زۆر خۆشحاڵم به‌وه‌ی ئه‌م وڵاته و خه‌ڵكه‌كه‌ی له نزیكه‌وه ببینم، له‌لایه‌نی هونه‌ریشه‌وه پێشبینیم نه‌ده‌كرد من به‌و شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو بم ودوای ته‌نیا چه‌ند گۆرانییه‌ك خه‌ڵك به‌م شێوه‌یه بمناسن و گۆرانییه‌كانی منیان له به‌ر بێت و له‌گه‌ڵم بڵێنه‌وه و ئاشناییان به من و كاره هونه‌رییه‌كانم هه‌بێت، راشكاوانه ده‌ڵێم پێشبینیم نه‌ده‌كرد ئه‌وه‌نده جه‌ماوه‌ره‌م هه‌بێت له كوردستان كه لوبنان و خه‌ڵكی لوبنان و هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی لوبنانیان خۆش بوێت، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستی و رێزه‌ی ئه‌وان بۆ ئێمه و هونه‌ری ئێمه‌یان هه‌یه و زۆر بەته‌قدیره‌وه هونه‌رمه‌ندانی لوبنانی له باوه‌ش ده‌گرن، ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه رێز و خۆشه‌ویستیمان بۆ ئێوه و كوردستان هه‌یه و ده‌بێ له ئاست ئه‌و رێز و خۆشه‌ویستییه بین، زۆر سوپاسی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی لوبنانی كوردی ده‌كه‌م كه ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی رێكخست و ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خساندین تاكو له نزیكه‌وه به ئێوه ئاشنا بین.
* جیهانگه‌رایی و ته‌كنۆلۆژیا جیهانی بچووك كردۆته‌وه، زۆر له هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌ب به كوردی گۆرانی‌یان وتووه، تۆ وه‌ك گۆرانیبێژێكی لوبنانی بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه به زمانی كوردی گۆرانی بڵێیت؟
- به‌ڵێ زۆریش حه‌ز ده‌كه‌م به زمانی ئێوه گۆرانی بڵێم، چونكه من له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن و داهێنانی نوێ و په‌یدا كردنی جه‌ماوه‌ری نوێم له شوێنه جیاوازه‌كانی جیهان و بڕوام به‌وه هه‌یه چه‌ند جه‌ماوه‌رت زیاتر بێت ئه‌وه‌نده تۆ هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ركه‌وتووی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زمانیان جیاواز بێت و حه‌ز له هونه‌ر و گۆرانییه‌كانت بكه‌ن، به‌ڵام پێموایه ئێستا بۆ من زه‌حمه‌ته گۆرانی به زمانی كوردی بڵێم، سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت به شێوه‌زاری عێراقی گۆرانی بڵێم ئینجا به كوردی، راشكاوانه‌ش ده‌ڵێم زۆر حه‌ز ده‌كه‌م به زمانی كوردی گۆرانی بڵێم.
* به حوكمی ئه‌وه‌ی دوو جار سه‌ردانی كورستانت كردووه، بۆ تۆ زمانی كوردی زه‌حمه‌ته یان ئاسانه؟
- بێگومان نه‌ك زمانی كوردی هه‌ر زمانێك بۆ مرۆڤ فێربوون و قسه پێكردنی سه‌ره‌تا تۆزێك زه‌حمه‌ته، بۆ منیش ئاساییه كه ئێستا زمانی كوردی به زمانێكی زه‌حمه‌ت بزانم بۆ قسه كردن.
* وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك سه‌یری به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدڵ ده‌كه‌ی، په‌رواز كه كچێكی كورده یه‌كێك له به‌شداربووانی به‌رنامه‌كه، رات چییه به‌رامبه‌ر به په‌رواز؟
- په‌رواز زۆر به توانایه و هونه‌رێكی جوان پێشكه‌ش ده‌كات، له خوا داواكارم سه‌ركه‌وتوو بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناوی خۆی و وڵاته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك باشتر و جوانتر نیشان بدات و نوێنه‌رێكی سه‌ركه‌وتووی هونه‌ری وڵاته‌كه‌ی بێت له‌م پێشبڕكێیه‌دا.
* له سه‌ره‌تادا تۆ زۆر به هێز هاتیته نێو بواری هونه‌رییه‌وه، ئێستاش هه‌مان هێزت ماوه؟
- حه‌ز ده‌كه‌م تێبینییه‌كت پێ بڵێم، من ئێستا زۆر زۆر له سه‌ره‌تا به‌هێزترم به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه كه من گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ر به‌هێزتر نه‌بومایه نه‌ده‌گه‌یشتمه ئه‌و رۆژه، راسته ره‌نگه هه‌ندێك جار رووبه‌ڕووی هه‌ڵوێستی ناخۆش بوومه‌ته‌وه یان بۆماوه‌یه‌ك وه‌ستا بم له كاری هونه‌ری، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا زۆر به‌هێزترم.
* مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ده‌كرا بگه‌یه ئاستێكی زۆر به‌رزتر له‌وه‌ی ئێستا؟
- من به‌وه‌ی ئێستا زۆر رازیم، به‌ڵام بیرت نه‌چێت من كاره‌كانی خۆم به‌رهه‌م ده‌هێنم كۆمپانیاكان ته‌نیا كاری دابه‌شكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێستاش به‌رهه‌می نوێم ئاماده‌یه رۆتانا ته‌نیا دابه‌شی ده‌كات، نه‌بوونی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه كلیپ و گۆرانییه‌ك به‌رهه‌م بهێنم.
* خۆت حه‌ز ناكه‌یت له‌گه‌ڵ كۆمپانیا كار بكه‌یت؟
- نه‌خێر رێك نه‌كه‌وتووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ رۆتانا ده‌ست به كار ده‌كه‌ینه‌وه .
* سروشتی كوردستان زۆر جوانه بیرت له ئه‌نجامدانی كلیپ نه‌كردۆته‌وه؟
- ئێمڕۆ سه‌ردانی بازاڕ و قه‌ڵای هه‌ولێرم كرد سروشتی كوردستان زۆر سه‌رنجی راكێشام، هیوادارم بتوانم له هه‌ولێر كلیپێك ئه‌نجام بده‌م.
*په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌یه؟
- نه‌خێر. به‌داخه‌وه تا ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی له‌و جۆره‌م نییه، هیوادارم ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بێت و بتوانم له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كورد كار بكه‌م جا به زمانی كوردی بێت یان به زمانی عه‌ره‌بی بێت.