یه‌ك ده‌قیقه‌ له‌گه‌ڵ شاهرۆخ خان زیاتر له‌ 5 ده‌فته‌ری تێچوو

یه‌ك ده‌قیقه‌ له‌گه‌ڵ شاهرۆخ خان زیاتر له‌ 5 ده‌فته‌ری تێچوو
دوای ئه‌و ناوبانگه‌ی كه‌ به‌ ده‌ستیهێنا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تی له‌ فیلمی ئێستا شاهرۆخ خانی شای بۆلیۆد بووه‌ته‌ یه‌كێك له‌ ناودارترین كه‌سایه‌تییه‌ هونه‌رییه‌ هیندییه‌كان له‌ وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و نرخی یه‌ك خوله‌ك دانیشتن له‌گه‌ڵی گه‌یشتۆته‌ 120 هه‌زار جونه‌یهی میسری.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئیماراتی شاهرۆخ خان له‌سه‌ر داوای یه‌كێك له‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئیمارات سه‌ردانی دوبه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییدا ئاماده‌ بێت، شاهرۆخ خان بۆ ماوه‌ی ته‌نیا نیو كاتژمێر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ بوو و به‌ گوێره‌ی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌ نێوانیاندا هه‌بوو ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌یت له‌گه‌ڵ كاتی مانه‌وه‌ی له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا نرخی یه‌ك ده‌قیقه‌ی شاهرۆخ خان گه‌یشته‌ 67 هه‌زار درهه‌می ئیماراتی.
له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا شاهرۆخ خان پیرۆزبایی له‌ بووك و زاوا كرد و چه‌ند وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بووك و زاوا و هه‌وادارانی خۆی گرت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ شه‌زا حه‌سون گۆرانی گوت و به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی ناوبراو هه‌ر هەمان شه‌و ئیماراتی جێهێشتووە گه‌ڕاوەتەوە هیندستان.
Top