بۆچی بیونسی ئاهه‌نگه‌كانی دواده‌خات؟

بۆچی بیونسی ئاهه‌نگه‌كانی دواده‌خات؟
هه‌رچه‌نده‌ بیونسی نویلزی گۆرانیبێژی ناوداری جیهانی هه‌واڵی دووگیانیی خۆی بۆ جاری دووه‌م ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌ی به‌لجیكای دواخست ئه‌م نهێنییه‌ ئاشكرا بوو. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ چه‌ند ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری سه‌ره‌كی دواخستنی ئاهه‌نگه‌كه‌ی بۆ دووباره‌ دووگیانبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌ر دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ به‌ چه‌ند كاتژمێرێك، په‌یجی تایبه‌تی بیونسی و جای زیی هاوسه‌ری پڕ بوو له‌ پیرۆزبایی هاوڕێ و دۆستانیان و له‌ پێش هه‌موویشیان هونه‌رمه‌ندان ئاندی كۆهین و فانك فلیكس و ویندی ویلیامز و راسیل سیمۆن، له‌ به‌رامبه‌ردا بیونسی داوای لێبوردنی له‌ جه‌ماوه‌ری خۆی كرد به‌وه‌ی نه‌یتوانیوه‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌نجام بدات و بۆ كاتێكی دیكه‌ دوایخستووه‌ و به‌ڵێنی پێدان كه‌ له‌ نزیكترین ده‌رفه‌تدا ئاهه‌نگه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌ ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی بێبه‌شیان ناكات.
Top