هالیبیری ده‌بێته په‌ند بۆ كیم
كارداشیان رازی بووه به‌وه‌ی وێنه‌ی به بكینی بگیرێت و له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری us Weekly بڵاوبكرێته‌وه هه‌رچه‌نده نیشانه‌كانی دووگیانیی پێوه دیاره، له‌م باره‌یه‌وه كارداشیان به شانازییه‌وه وتی: ئه‌م شێوه‌یه‌ی ئێستای جه‌سته‌م نیگه‌رانم ناكات و زۆریش پێی رازیم، له هه‌مان كاتدا وێنه‌گران چه‌ند وێنه‌یه‌كی هالی بیرییان بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویش دووگیانە، كاتێك له ماركێتێك زۆر به ئاسایی پیاسه‌ی خۆی ده‌كات و جلوبه‌رگیشی زۆر ئاسایین ته‌نانه‌ت هه‌ستیشی پێ نه‌ده‌كرا.
هه‌وادار و لایه‌نگرانی بیری ئه‌مه‌یان قۆزته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی بكه‌ن له هه‌مان كاتدا گاڵته‌یان به كیم ده‌كرد كه به بكینی وێنه‌ی گرتووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ش و جه‌سته‌ی زۆر ناشیرین و ناڕێك بوو و ئه‌مه‌یان به په‌ندێك زانی بۆ كیم كه پێویسته سوودی لێ وه‌ربگرێت له ژیانی خۆیدا.