شاكیرا: ژیان له‌گه‌ڵ پیكێ له The Voice گرنگتره
شاكیرا له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرای كرد كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نه‌بووه پیكێ به ته‌نیا بمێنێته‌وه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له‌م به‌رنامه‌یه، شاكیرا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته زیاتر وتی: رازی نه‌بووم به‌شداری بكه‌م له به‌رنامه‌كه و له لۆس ئه‌نجلۆس بژیم بۆ ئه‌وه‌ی پیكێ به ته‌نیا نه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به دوای خۆشه‌ویستیدا ده‌گه‌ڕا بۆیه نایه‌وێ ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ی دۆزیویهتیەوه له ده‌ستی بدات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌یپارێزێت.