نیللی: پێویسته‌ ئافره‌ت بڕوای زیاتری به‌خۆی هه‌بێت

نیللی: پێویسته‌ ئافره‌ت بڕوای زیاتری به‌خۆی هه‌بێت
گۆرانیبێژی لوبنانی نیللی مه‌قدسی رایگه‌یاند ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئافره‌ته‌ هونه‌رمه‌نده‌كان ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ ده‌پۆشن كه‌ خه‌ڵك پێیانوایه‌ سه‌رنجڕاكێش و رووتن‌، به‌ڵام ته‌نیا باس له‌ هه‌ندێكیان ده‌كه‌ن كه‌ من یه‌كێكم له‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ن.
نیللی راشیگه‌یاند كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ حه‌زی له‌ جوانی و جلوبه‌رگ كردووه‌ و ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌ی هه‌بووبێت ئه‌وا ئه‌و وازی ده‌هێنا، چونكه‌ من پێموایه ته‌نیا وه‌كو خۆمم و كه‌سی دیكه‌ نییه‌ بتوانێت وه‌ك من بێت‌، ئه‌مه‌ش به‌ بڕوا بوون به‌خۆی وه‌سف كرد نه‌ك له‌خۆبایی بوون، چونكه‌ پێی وایه‌ ئافره‌ت به‌ر له‌ هه‌ر شتێك پێویسته‌ بڕوای به‌خۆی هه‌بێت، ده‌رباره‌ی پێوه‌ندیی خۆی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه‌، نیللی ده‌ڵێت: نانسی عه‌جره‌مم زۆر خۆشده‌وێت، چونكه‌ كه‌سێكی زۆر باشه‌، كارۆل سه‌ماحه‌ خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی هونه‌ری زۆره‌ و زۆریش خۆی ماندوو ده‌كات له‌ پێناو هونه‌ره‌كه‌ی، ته‌نیا دوو جار ئه‌لیسام دیوە، به‌ڵام كاردانه‌وه‌ی ئه‌لیسا وه‌كو پێویست نه‌بوو به‌رامبه‌رم، به‌داخه‌وه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م لێی نه‌ده‌كرد.
سه‌باره‌ت به‌ پیاویش نیللی ده‌ڵێت پیاو بۆ من واته‌ نیوه‌ی دووه‌من و هیچ ئافره‌تێك ناتوانێت به‌بێ پیاو بژیت، منیش به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت بڕوا ناكه‌م بتوانم بێ پیاو له‌ ژیان به‌رده‌وام بم.
Top