سینه‌مای كوردی له پێشڤه‌چووندایە و لە فیستڤاڵە جیهانییەكاندا ئامادەیی هەیە
شیلان له دیمانه‌یه‌كی كورتدا سه‌باره‌ت به سینه‌مای كوردی و ئه‌و فیستیڤاڵانه‌ی ساز ده‌كرێن ده‌ڵێت: له هه‌موو شوێنێكی دنیا له كاتی سازكردنی فیستیڤاڵێك یان ئه‌نجامدانی هه‌ر چالاكییه‌كی تایبه‌ت به سینه‌ما كه‌موكوڕی هه‌ر ده‌بێت و هه‌موو شته‌كان به‌پێی خواست و ویستی هه‌موو لایه‌كمان نابن، بەڵام گرنگ ئه‌وه‌یه سوود له هه‌ڵه‌كان وه‌ربگرین و له داهاتوودا چارەسەریان بكه‌ین، جا هه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ست بن به فیلمه‌كان یان به لایه‌نی هونه‌ری و رێكخستنی فیستیڤاڵه‌كه.
سه‌باره‌ت به ئاستی فیلمه كوردییه‌كان جا له باشوور یان باكوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێشكه‌ش ده‌كرێن، شیلان پێیوایه سینه‌مای كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ره‌و پێشچووه و زۆر هه‌نگاوی بڕیوه، بۆ نموونه به‌رده‌وام فیلمه كوردییه‌كان له فیستیڤاڵه جیهانییه‌كان بوونیان هه‌یه و خه‌ڵاتیش به‌ده‌ست ده‌هێنن ئەو‌ه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرای پێشڤه‌چوونی سینه‌مای كوردییه به‌تایبه‌تی له بواری كورته فیلمه‌وه، له باشووری كوردستان ئه‌م پێشڤه‌چوونه زیاتر هه‌ستی پێده‌كرێت ئه‌مه‌ش به حوكمی ئه‌و ئازادییه‌ی هه‌یه و ئه‌و پشتگیرییه‌ی كه له سینه‌ماكاران ده‌كرێت، به‌ڵام دیسان ده‌یڵێمه‌وه كه‌موكوڕیش هه‌یه بۆ نموونه تا ئێستا هۆڵه‌كانی نمایشی سینه‌مایی ئه‌گه‌ر هه‌شبن وه‌كو پێویست نه‌بوون، هه‌روه‌ها له هه‌موو ئه‌مانه گرنگترن هێشتا خه‌ڵك به ته‌واوی له كه‌لتووری سینه‌ما نه‌گه‌یشتووه واته سینه‌ما نه‌بووه‌ته شتێك كه خه‌ڵك به گشتی به‌چاوێكی گه‌وره‌تر و به‌رزتره‌وه سه‌یری بكات، له‌مه‌شدا زیندووكردنه‌وه یان پته‌وكردنی كه‌لتووری سینه‌ما له زهنی خه‌ڵكدا كارێكی گرنگ و پێویسته و ده‌بێ كاری له‌سه‌ر بكرێت، بێگومان گه‌یشتنی سینه‌مای كوردی به ئاستی سینه‌مای جیهانی خه‌ونی هه‌موو لایه‌كمانه و به كار كردنی به‌رده‌وام و سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتان ئه‌م خه‌ونه‌مان دێته دی.