خانمە گۆرانیبێژ لەنجە بۆ گوڵان:گۆرانیی فۆلكلۆر لە هەستم نزیكە جگەلە گۆرانی وتن زیاتر،هیچ شتیك نییە من خۆشگوزەران بكات

خانمە گۆرانیبێژ لەنجە بۆ گوڵان:گۆرانیی فۆلكلۆر لە هەستم نزیكە جگەلە گۆرانی وتن زیاتر،هیچ شتیك نییە من خۆشگوزەران بكات
ئەو خاتوونە كە سەرەتا دەستی كردووە بە كاری هونەری، ئامانجێكی زۆر جیاوازی لەگەل گۆرانیبێژانی دیكەدا هەبووە. ئەویش زیندووكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكانی هونەرمەندانی نەمری كورد وگۆرانیی ڕەسەنی كوردی بووە.خانمە گۆرانیبێژ لەنجە لەدایكبووی دەڤەری گەرمیانە و لەتەمەنی 5ساڵیدا دەچێتە بەریتانیا و لەوێ بەردەوامی بە ژیان دەدات.‌تا ئێستا بەرهەمی نییە، بەڵام 10تراكی سینگڵی بڵاوكردووەتەوە و ڤیدیۆ كلیپێكیشی بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی كردووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی چەند بەرهەمێكی نوێیە بە گۆرانی و كلیپەوە.



* چۆن بوو بواری گۆرانی گوتنت هەڵبژارد؟
- چونكە جگە لە گۆرانی گوتن، زیاتر هیج شتیك نییە من خۆشگوزەران بكات، ئەمەش دوای ئەزموونێكی زۆری ژیان و گۆرانی گوتن بۆم سەلمێنرا.
* تا ئێستا كۆنسێرتت ساز كردووە؟
- بەڵێ چەندین كۆنسێرتم ساز كردووە لە وڵاتی بەریتانیا و لە كوردستان.
* چۆنە خاوەنی نزیكی 10تراكی گۆرانیت،بەڵام نەتكردووە بە بەرهەمێكی هونەری؟
لەنجە:هەستم نە كردووە زۆر گرنگ بێت كە ببێتە سیدیەك یان نا، چونكە بە رهەمەكان بۆخۆیان چوونەتە نێو خەڵكەوە.
لەنجە زۆر هەوڵ دەدات بۆ زیندووكردنەوەی گۆرانییە كۆنەكان.بۆچی؟
- چونكە من هەست دەكەم گۆرانیی فۆلكلۆر لە هەستی منەوە نزیكە.
* پێتوایە تاچ ئاستێك كارئاسانییە بۆ گۆرانیبێژی كچ كە هاوسەرەكەشی گۆرانیبێژ بێت؟
لەنجە:لە راستیدا ئەگەر هاوسەری كچە گۆرانیبێژ هونەرمەند یان میوزكژەن بێت كار ئاسانیی زیاتری بۆ دەكات لە هەموو روویەكەوە، بەڵام مەرجیش نییە، گەر كەسێك بە راستی هونەر هەڵبژێریت ئەوە نێر بێت یان مێ، جیاوازی نییە.
* بەڕای تۆ ئەوروپا یان كوردستان باشتر و لەبارترە بۆ ئەنجامدانی كارە هونەریەكانتان؟
* لە ڕاستیدا بۆ ئێمە گەلێك ئاسانترە لە كوردستان كار بكەین هە تا لە ئەوروپا لەبەر زۆر هۆكار
* بەم دواییانە زۆر لە گۆرانیبێژان دووبارە گۆرانییە فۆلكلۆرییە كۆنەكانیان گوتۆتەوە. ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
- من زۆرم پێ باشە بایەخ بە گۆرانییە فۆلكلۆرییەكان بدرێت، بەڵام بە شێوەیەكی باش كە مافی گۆرانییەكە بدات.
* لەكاتێكدا ئێوە دەتانەوێت بەشێوەیەكی فۆلكلۆرو ڕەسەن كارە هونەریەكانتان دەركەوێت،بەڵام زۆر لەگۆرانیبێژانی نوێ ئەم ئارەزووانەیان لەلا نییە.چی بەو كەسانەدەڵێیت؟
- هە ر كەس ئازادە چ ستایلێك هەڵدەبژێرێت بۆ ئەنجامدانی كاری هونەری .
* ئەو بەربەستانەی ئێستا لەئەوروپا ڕووبەرووی ئێوە دەبنەوە چین؟
- خۆی بەر بەست زۆرن، چ لە رووی ژەنیارەوە هەتا كاری ستۆدیو، كاری كلیپ زۆر شی دیكەیش، بە تایبەت بۆ ئەم جۆرە ستایلەی ئێمە.
* زۆر لەهونەرمەندانی كورد كە ئێستا ماون و هەندێكیشیان كۆچیان كردووە،لەمیدیاكان زۆر دەرناكەون. پێتوایە ئەمە كار بكاتە سەر ئەوەی هونەرەكەیان ون بێت؟
- هونەری باش هەرگیز نامرێت، بە ڕای من هیچ شتێك وەك هونەر نامێنیتەوە.



Top