ئه‌نابیلا: من و ئه‌حلام هاوڕێین و هیچ ناكۆكیمان نییه
ئه‌نابیلا له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (سیدتی نێت) سه‌رسوڕمانی خۆی له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره هه‌واڵه ده‌ربڕی و وتی: بڕۆن له ئه‌حلام بپرسن با ئه‌و وه‌ڵامی ئه‌م پروپاگه‌ندانه بداته‌وه، ئێمه هاوڕێین و ئه‌وه‌ی گومانی له‌مه هه‌یه با بچی سه‌یری ئه‌ڵقه‌كه بكات و ئه‌و كات ده‌زانی كه من به‌خێرهاتنی نه‌والم كردووه یان نا؟.
ئه‌نابیلا زیاتر وتی: كاتێك له ستۆدیۆی به‌رنامه‌كه ئاماده ده‌بم هه‌ست ده‌كه‌م له ماڵی خۆمم و میوانه‌كان میوانی منن، بۆیه پێویسته به باشترین شێوه به‌خێرهاتنیان بكه‌م، هه‌روه‌ها تیمی به‌رنامه‌كه‌ش زۆر به گه‌رمی ماویەتی.