كارلا برۆنی: دایكایەتی لە هەموو رۆڵەكانی تر زەحمەتترە

كارلا برۆنی: دایكایەتی لە هەموو رۆڵەكانی تر زەحمەتترە
هاوسەری سەرۆكی پێشووی فەرەنسی رایگەیاند كە منداڵ بوون لە تەمەنێكی درەنگدا كارێكی زۆر زەحمەتە، بۆیە ئامادەی چەند كۆرسێكی دەروونی بووە بۆ ئەوەی بزانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ قۆناغی دایكایەتی و دەرهاوێشتەكانیدا بكات.
كارلا برۆنی هاوسەری نیكۆلا ساركۆزیی سەرۆكی پێشووی فەرەنسا كە بەر لە دوو ساڵ لە تەمەنی 45 ساڵیدا گیلیای كچی لە دایكبوو رایگەیاند كە دوای ئەو منداڵبوونە رووبەڕووی رەخنەیەكی توند بۆوە و زۆر كەس بە (ئافرەتە قەڵەوەكە) وەسفیان كرد و وتی: كارەكە زۆر زەحمەتە، هیچ شتێك ناتوانێت رێگایان لێ بگریت كە سنوور نەبەزێنن، ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زیادبوونی كێشی لە ئەنجامی سكپڕی جۆرێك لە خەمۆكی بۆ دروستكرد، بۆیە ناچار بوو ئەم كێشەی دابەزێنێت لەژێر چاودێری جەماوەر لەو كاتەی هاوسەرەكەی سەرقاڵی خۆ كاندید كردنەوەی بوو بۆ سەرۆكایەتی فەرەنسا.
كارلا هێمای بۆ ئەوەش كرد كە ئێستا لەلایەن چەند كەسێكەوە یارمەتی دەدرێت بۆ ئەوە ئەم قۆناغە تێپەڕێنێت و بیر لە رێگایەكی تەندروست بكاتەوە و بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و وتی: حەز لەم جۆرە كارانە دەكەم، چونكە بە تێپەڕبوونی كات ئەگەر فەلەسەفەیەكت نەبێت لە ژیان ئەو كات هیچ حیكمەت عەقڵانیەتێكی لە ئارادا نامینێت، تەنیا رووخان نەبێت، كارلا ئەو هەواڵانەشی رەتكردەوە گوایە لە هاوسەرەكەی جیابۆتەوە و دەسەڵاتی بە گرفتێك وەسف كرد كە ناچار بوو مامەڵەی لەگەڵدا بكات.
Top