جۆنی دیب ده‌یه‌وێ ڕۆڵی ئافره‌ت ببینێت
دیپ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ده‌یه‌وێ ڕۆڵی كه‌سایه‌تی ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژی ئه‌مریكی و جیهانی كارۆل تشینینگ ی ئه‌ستێره‌ی شانۆ له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا ببینێت، له میانه‌ی به‌رنامه‌ی (زا لون رینگرلایف) كاتێك یه‌كێك له ئاماده‌بووان پرسیاری ئه‌وه‌ی له جۆن كرد گوایه حه‌ز له بینینی چ ڕۆڵێك ده‌كات، جۆن به‌بێ دوودڵی وتی: خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینم رۆژێك له رۆژان ڕۆڵی كارۆل تشینینگ ببینم كه ئێستا ته‌مه‌نی 92 ساڵه، چونكه كاتێك من منداڵیش بووم خۆم به شێوه‌ی ئه‌و ئافره‌ته ده‌پۆشی و زۆریش سه‌رسام بووم به كاره‌كانی. شایه‌نی باسه كارۆل ئه‌ستێره‌ی شانۆی برۆدوای بوو و له چه‌ندین فیلم و زنجیره‌دا ڕۆڵی بینیوه و چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیشی به‌ده‌ستهێناوه، له هه‌مان كاتدا پاڵێوراو بوو بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار.