نیكۆڵ: ئافره‌ت هێڵی سووره

نیكۆڵ: ئافره‌ت هێڵی سووره
گۆرانیبێژ و ئه‌كته‌ری سه‌رنجڕاكێشی لوبنانی نیكۆڵ سابا دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ جورئه‌ت لای ئه‌و ته‌نیا خۆ رووتكردنه‌وه‌ و شكاندنی دابونه‌ریته‌ باوه‌كان نییه‌، چونكه‌ مۆده‌ و شتی نوێش سنووری تایبه‌ت و دیاریكراوی خۆی هه‌یه‌.
نیكۆڵ ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ جلوبه‌رگی كراوه‌ له‌گه‌ڵ خۆی ناگونجێن، هه‌روه‌ها زۆریش حه‌ز له‌ ره‌نگه‌ زه‌ق و به‌رچاوه‌كان ناكات و هه‌میشه‌ بیر له‌ پۆشینی جلوبه‌رگی جوان و رێك ده‌كاته‌وه‌، نیكۆڵ له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا ده‌رباره‌ی دیارده‌ی ده‌ستدرێژیی كردنه‌ سه‌ر ئافره‌تان وتی: په‌یامی من بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی بیر له‌م شته‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ جه‌سته‌ی ئافره‌ت هێڵی سووره‌ ناكرێ ده‌ستدرێژیی بكرێته‌ سه‌ری ته‌نانه‌ت سه‌یریشی بكرێت!!
Top