شاكیرا پێویستی به مۆڵه‌تی دایكایه‌تییه
له‌م باره‌یه‌وه شاكیرا وتی:باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه منداڵ پێویستیی به‌م هه‌موو خزمه‌ته و ئه‌و بڕه زۆری حه‌فازه ده‌بێت، كه‌س پێشتر ئه‌م شتانه‌ی بۆم روون نه‌كردۆته‌وه، هه‌موو پێیان ده‌گوتم په‌روه‌رده كردنی منداڵ كارێكی خۆش و ئاسانه، به‌ڵام كه‌س پێی نه‌وتم ئه‌م هه‌موو وزه و توانا و كاته‌ی پێویسته بۆ په‌روه‌رده كردن و گرنگی پێدانی.
شاكیرا زیاتر وتی : په‌روه‌رده كردنی منداڵ بۆ من تا رادده‌یه‌ك جیاوازتره له ئافره‌تانی ئاسایی، چونكه من ئهركێكم له‌سه‌ر شانه پێویسته جێبه‌جێی بكه‌م، من وه‌كو ئافره‌تان مۆڵه‌تی دایكایه‌تیم وه‌رنه‌گرتووه بۆیه هه‌ست ده‌كه‌م ئێستا ئه‌م مۆڵه‌ته بۆ من زۆر زۆر پێویسته، هه‌رچه‌نده پیكێه له هه‌موو شتێكی تایبه‌ت به په‌روه‌رده كردنی زۆر یارمه‌تیم ده‌دات ئه‌مه‌ش به‌شێكی له‌بارم سووك كردووه.