سیرین دڵی جه‌ماوه‌رەكەی ناشكێنێت
سیرین ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه له پاڵ ئاواز و تێكستی سه‌ركه‌وتوو هه‌وڵ ده‌دات به باشترین شێوه ئه‌دای بكات، هه‌روه‌ها ئه‌و گۆرانییانه هه‌ڵده‌بژێرێت كه له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئەودا گونجاو بن و جه‌ماوه‌ر خۆشی بوێن، چونكه به قسه‌ی سیرین ئێستا سه‌رده‌می گۆرانیی خێرایه كه جه‌ماوه‌ر ده‌یه‌وێ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه نییه كه گۆرانیی ره‌سه‌ن باوی نه‌ماوه به‌ڵكو گۆرانیی ره‌سه‌ن زیندوو به تێپه‌ڕبوونی كات و هه‌میشه له نوێبوونه‌وه‌دا بووه نه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن مردووه یان باوی نه‌ماوه، سیرین له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه كه ئێستا سه‌رده‌می گۆرانیی تاك و كلیپی جوان و سه‌رنجڕاكێشه به‌تایبه‌تی كه كاری كۆمپانیاكان ته‌نیا دابه‌شكردنه نه‌ك به‌رهه‌مهێنان و بازاڕی گۆرانی وه‌ك جاران باوی نه‌ماوه و داهاته‌كانیشی وه‌كو پێویست نین و دوای ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند خۆی ماندوو ده‌كات بۆ تۆمار كردنی 8-9 گۆرانی ته‌نیا 2-3 گۆرانی ره‌واجیان ده‌بێت و ده‌ناسرێن واته ته‌نیا ئه‌وانه‌ی كلیپیان بۆ ده‌كرێت.