ئیڤا روو له‌ فیلمی كارتۆن ده‌كات

ئیڤا روو له‌ فیلمی كارتۆن ده‌كات
خانمه‌ ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی ئیڤا لۆنگۆریا جارێكی دیكە ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر شاشه‌كانی تیڤی، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان به‌شێوه‌یه‌كی جیاوازتر له‌وه‌ی پێی ناسراوه‌، به‌ڵكو له‌ رێگای فیلمێكی كارتۆنی.
ماڵپه‌ڕی (تی ڤی گاید) له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند لۆنگۆریا به‌ ده‌نگ به‌شداريی له‌ فیلمی كارتۆنی (mother up ) وه‌ك كه‌سایه‌تيی سه‌ره‌كيی فیلمه‌كه‌، ئه‌م فیلمه‌ كارتۆنییه‌ باس له‌ دایكێك ده‌كات كه‌ پێشتر به‌رهه‌مهێنه‌ری موزیك بووه‌ و له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌كی تایبه‌ت ناچار بووه‌ واز له‌ كاره‌كه‌ی بهێنێت و بڕیار وایه‌ له‌ پاییزی داهاتوودا ئه‌م فیلمه‌ كارتۆنییه‌ نمایش بكرێت، شایه‌نی باسه‌ جگه‌ له‌م فیلمه‌ ئیڤا به‌رهه‌مهێنه‌ری جێبه‌جێكاری به‌رنامه‌ی (ئاماده‌ی بۆ خۆشه‌ویستی) كه‌ له‌سه‌ر شاشه‌ كه‌ناڵی (NBC) پێشكه‌ش ده‌كرێت.
Top