میرندا واز له‌ ڤیكتۆریا سیكرت ده‌هێنێت

میرندا واز له‌ ڤیكتۆریا سیكرت ده‌هێنێت
كچه‌ ئه‌كته‌ر و نمایشكاری جلوبه‌رگی ئوسترالی میرندا كیر بڕیاریدا واز له‌ كاری مۆدێل بهێنێت و كاتی خۆی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی تاكه‌ منداڵه‌كه‌ی ته‌رخان بكات.
میرندای ته‌مه‌ن 29 ساڵ رایگه‌یاند كه‌ له‌مه‌ودوا ئیتر ئه‌و فریشته‌یه‌كی سیكرت نه‌ماوه‌ و باڵه‌كانی به‌لاوه‌ ناوه، ئه‌م بڕیاره‌شی به‌ په‌ره‌سه‌ندنێكی سروشتی ناوبرد، میرندا هه‌روه‌ها وتی: من له‌ ته‌مه‌نی 13 ساڵییه‌وه‌ خه‌ریكی مۆدێلم و ئێستا پێم ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێی ژیانه‌وه‌، بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی ئه‌م هه‌نگاوه‌ بنێم كه‌ له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی كچه‌كمه‌وه‌ بیرم لێی كردۆته‌وه‌، ئێستا من له‌ قۆناغێكدام كه‌ هه‌ست ده‌كه‌م ناتوانم پابه‌ندی هیچ گرێبه‌ستێكی كار كردن بم.
شایه‌نی وتنه‌ میرندا هاوسه‌ری ئۆرلاند بلۆمه‌ و دایكی كچێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵییه‌.
Top