پیپر پشت به‌ ماسی ده‌به‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وت

پیپر پشت به‌ ماسی ده‌به‌ستێت بۆ سه‌ركه‌وت
زۆر له‌ ئه‌ستێره‌ ناوداره‌كانی جیهان جا له‌ هه‌ر بوارێكدا بن، موزیك یان سینه‌ما یان شانۆ، زۆر جار كه‌ تووشی بارودۆخێكی تایبه‌ت ده‌بن یان هه‌ست ده‌كه‌ن كاره‌كانیان وه‌ك پێویست به‌ڕێوه‌ ناچێت، په‌نا بۆ هه‌ر شتێك ده‌به‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر بارودۆخی خۆیان و له‌ كاره‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن.
ئه‌و رێگایانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن بۆ رزگار بوون له‌ بارودۆخێكی له‌و شێوه‌یه‌ جاری واهه‌یه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی جه‌ماوه‌ر و چاودێرانی كاره‌كانیان، جاستین پیپری گۆرانیبێژی ناوداری كه‌نه‌دی ماوه‌یه‌كه‌ دووچاری چه‌ند گرفتێك بووه‌توه‌ له‌گه‌ڵ سیلینا گۆمیزی هاوڕێی و جیابوونه‌ته‌وه‌، جیابوونه‌وه‌ی جاستین و پیپر كاریگه‌ری سلبی كردۆته‌ سه‌ر كاره‌كانی هه‌ردووكیان و هه‌ردووكیان بوونه‌ته‌ بابه‌تی سه‌ره‌كی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان، جاستین تاتۆیه‌كی نوێی له‌سه‌ر ده‌ستی خۆی نه‌خشاندووه‌ ‌ پێكهاتووه‌ له‌ وێنه‌ی جۆره‌ ماسییه‌ك كه‌ پێی ده‌ڵێن (koi) وبه‌ بڕوای جاستین ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ جارێكی تر سه‌ركه‌وتوو بێت له‌ كاره‌كانیدا شانس یاوه‌رێ بێته‌وه‌ له‌ كاره‌كانیدا.
جاستین پێشتر وێنه‌ی كونده‌په‌پۆیه‌كی له‌سه‌ر هه‌مان ده‌ستی نه‌خشاندبوو وئه‌و ماسییه‌ش ده‌كه‌وێته‌ ژێر كونده‌په‌پۆیه‌كه‌ و له‌ یه‌كێك له‌ ئاهه‌نگه‌كانی كه‌ له‌ كۆبنهاگن ساز كرا ئه‌م تاتۆ نوێیه‌ی به‌ده‌ركه‌وت.
Top