له‌ هه‌ولێر كۆنسێرتێكی موزیكی پێشكه‌ش ده‌كرێت

له‌ هه‌ولێر كۆنسێرتێكی موزیكی پێشكه‌ش ده‌كرێت
به‌شی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر له‌ كۆیه‌، كۆنسێرتێكی موزیكی له‌ شاری هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات.

ئه‌م كۆنسێرته‌ موزیكییه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ری كۆیه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌شی موزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی شه‌هید جه‌عفه‌ر له‌ كۆیه‌، ساز ده‌كرێت.

له‌ كۆنسێرته‌كه‌دا چه‌ندین به‌رهه‌می موزیكی كوردی و بیانی پێشكه‌ش به‌ هه‌وادارانی موزیك ده‌كرێن.

ئه‌م چالاكییه‌ هونه‌رییه‌، كاتژمێر 5ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ هۆڵی میدیا له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
Top