گەشتی کۆنسێرتی گروپی رەستاک لە ئەراک بەڕێوەچوو

گەشتی کۆنسێرتی گروپی رەستاک لە ئەراک بەڕێوەچوو
گەشتی کۆنسێرتی گروپی رەستاک لە شاری ئەراک بەڕێوەچوو.



ئەو گەشتی کۆنسێرتەی گروپی موزیکی ١٥ کەسیی رەستاک، بە سەرپەرشتیاری سیامەک سپێهری و بە دەنگی گۆرانیبێژان فەرزاد مرادی و بێهزاد مرادی، بۆ ماوەی دوو رۆژ لە کۆمەڵگەی ستارەگان لە شاری ئەراک ساز درا.



کۆنسێرتەکە هەموو شەوێک لە دوو داڕێژەدا و لە کاتژمێرەکانی ٦ تا 7:30 ئێوارە و ٩ تا 10:30 شەو پێشکەش کرا کە پێشوازیی بەربڵاوی دانیشتووانی ناوچەی ئەراکی بەدواوە بوو.



لەم کۆنسێرتانەدا گروپی رەستاک چەندین پارچە لە موزیکی مەقامیی پێشکەش کرد، لەوانە: سنجانە (گۆرانیی کوردی)، بارون (گۆرانیی لوڕی)، لەیلا (گۆرانیی خۆراسانی)، رەعنا (گۆرانیی گیلەکی) و گوڵ گوڵ (گۆرانیی ئازەری) پێشکەش بە هونەردۆستان کرد.



ئەندامانی گروپی موزیکی رەستاک بریتی بوون لە: فەرزاد مرادی و بێهزاد مرادی ـ گۆرانیبێژ، محەمەد مەزاهیری ژەنیاری کەمانچە، ئەکبەر ئیسماعیل پوور ژەنیاری تار، سارا نادری ژەنیاری دووتار و نەقارە، پیران موهاجر ژەنیاری عوود، نیگار عەزازی ژەنیاری دەف و دایرە، نیما نیک تەبع ژەنیاری دەف و دایرە، ئومید موستەفەوی ژەنیاری تونبەک، دانووش ئەسەدپوور ژەنیاری سەنتوور، مائیدە دووستی ژەنیاری کەمانچە، سیامەک سپێهری ژەنیاری تار،سپێهر سەعادەتی ژەنیاری کۆنترباس، یاوەر ئەحمەدی فەر ژەنیاری دەف و یاسر نەوازەندە ژەنیاری ئامێرە فوودارەکان.
Top