په‌رواز هونه‌ری جیهانی عه‌ره‌بی زیاتر ئاشنای گۆرانی و موزیكی كوردی ده‌كات
شەوی هەینی – شەممە (12 – 13 / نیسان - ئەپریل/ 2013) ئەڵقەیەكی نوێ لە پرۆگرامی بەرنامەی (ئەرەب ئایدل) لە كەناڵی (MBC) پەخشكرا ئه‌مجاره‌یان (پەرواز) هه‌رچه‌نده تا رادده‌یه‌ك توانی به زمانی عه‌ره‌بی خۆی بناسێنێت، به‌ڵام به زمانی كوردی گۆرانیی «كە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و كێ‌و شینە...»ـی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد (مەزهەری خاڵقی) پێشكەشكرد و هەر لە سەرەتاوە ئەندامانی لیژنەكە سەرسامیی خۆیان بۆ دەنگی ئەو بەشداربووە كوردە دەربڕی.
له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا په‌رواز به‌ناوی كوردستانی عێراق ناسێنرا و له‌سه‌ر شاشه نووسرابوو (كردستان- عراق) نه‌ك ته‌نیا عێراق، هه‌روه‌ها زۆر سه‌ركه‌وتوو و توانی تا رادده‌یه‌كی زۆر لیژنه‌كه به گۆرانی و موزیكی كوردی ئاشنا بكات، هه‌ر بۆیه ئه‌ندامانی لیژنه به‌م شێوه‌یه رای خۆیان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌م به‌هره هونه‌رییه كوردیه:
(ئەحلام) خانمه گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی كه‌نداو لەو ئەڵەقەیەدا لەبارەی (پەرواز)ـەوه، گوتی «پێویستە هەستی تۆ لە قوتابخانەكاندا بخوێندرێت... هەستی تۆ دەمكوژێت، به‌پێی چه‌ند كه‌سێكی نزیك له په‌روازه‌وه ئه‌حلام كه په‌روازی به جلوبه‌رگی كوردی بینیوه زۆر سه‌رسام بووه به‌و جلوبه‌رگانه و داوای لێكردووه كه ده‌سته‌یه‌ك جلوبه‌رگی كوردی هاوشێوه‌ی خۆی بۆ ئاماده بكات.
(راغب عەلامە)ی گۆرانیبێژی لوبنانی و سەرۆكی لیژنەی پرۆگرامەكە لە بارەیەوە گوتی: «هەر لە سەرەتاوە دڵخۆش بووین، كە تۆ بەهرمەندێكی باشی، دڵخۆشتریش بووین، كە لە كوردستانی عێراقەوە هاتوویتە، ئەو وڵاتەی كە ئێمە لە نەخشەی هونەرییەوە لێیەوە دوور بووین، بە بەشداری تۆ لە پرۆگرامی ئەرەب ئایدۆل كاریگەرییەكی زۆرت هەیە لە بەیەكەوە بەستنی نەخشەی هونەریی كوردستان بە نەخشەی هونەریی عەرەبی».
(نانسی عەجرەم) گۆرانیبێژی لوبنانی، هیوای ئەوەی خواست كە (پەرواز) فێری گۆرانییەكی كوردیی بكات و گۆرانییەك لەگەڵ ئەودا بڵێت.
(حەسەن ئەلشافعی) كە ئەندامی لیژنەكەیە و بە دەستهێنانی دەنگی ئەو تاڕادەیەك سەختە و زۆر راشكاوانه رای خۆی سه‌باره‌ت به به‌شداربووان ده‌ڵێت و یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی لیژنه كه هههمیشه به‌شداربووان ترسیان له به ده‌ستهێنانی ده‌نگی ئه‌و هه‌یه، چونكه به ئاسانی ده‌نگ بۆ كه‌س نادات ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌تێكی ته‌واوی پێی نه‌بێت، حه‌سه‌ن ده‌رباره‌ی ئەو بەرهەمەندە كورده گوتی: «هەمیشە باسی تۆ دەكەم، من و زۆر كەسی دیكەت فێری زۆر شت لە موزیكدا كرد، تۆ رابهرێكیت بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئاره‌زووی گۆرانی وتن ده‌كه‌ن.
له هونه‌ریشدا دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن
شۆڤینییه‌كان له هه‌موو بوارێكدا دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن كه هونه‌ریش له‌و دژایه‌تییه بێبه‌ش نه‌بوو، چونكه سه‌ره‌ڕای ستایش كردنی په‌رواز له‌لایه‌ن لیژنه‌وه،به‌ڵام له زۆربه‌ی په‌یج و ماڵپه‌ره عێراقییه‌كان به ئاشكرا دژایه‌تی خۆیان بۆ په‌رواز ده‌ربڕی و هێرشیان كرده سه‌ری و چه‌ندین په‌یجی فایسبوكیان به ناوی په‌روازه‌وه كرده‌وه و زۆر شتی نابه‌جێ و نادرووستیان بڵاوكرده‌وه، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی كورده و له دیمه‌نێكدا نه‌خشه‌ی كوردستانی له مل بوو و به‌ناوی كوردستانی عێراق پێشكه‌ش كرا و به زمانی كوردیش گۆرانییه‌كه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی و بە تایبەتیش (فەیسبووك) زۆرێك لە توێژە جیاوازەكان لەهەرێمی كوردستان دڵخۆشیی خۆیان دەربڕی و پشتگیریی خۆیان بۆ پەرواز پیشاندا.
(ئەڤین ئاسۆ) میدیاكار و ژنە پێشكەشكاری تەلەفزیونی لە لاپەڕەكەی خۆیدا لە (فەیسبووك)دا لەبارەی (پەرواز)ـەوە نووسیویەتی: «خاتوونەكەم سڵاوت لێ بێت سەرسامم بە جوانی و پاكی ناخت، شانازیت پێوە دەكەم كە بە بوێری و چاونەترسی و باوەڕ بەخۆبوونەوە بەشداری بەرنامەی (ئەرەب ئایدڵ)ـت كردووە».
هەروەها دەڵێت: «تا ئەم ئاستە هاتوویت و بویتە جێگەی سەرنجی لیژنە و چەندین وشەی جوانمان بیست دەربارەی خۆت و كورد‌و كوردستان، لە رێگەی تۆوە چەندین جار ناوی كوردستان هات و ناساندنێكی ترت بۆ وینەی جوانی كوردستان و هونەری كوردی بە دنیای عەرەب و جیهان كرد».
شێنێ عەزیز (شاجوانی كوردستان) رایدەگەیەنێت كە پاڵپشتیكردنی (پەرواز حسێن) لەبەرنامەی (Arab Idolی كەناڵی MBC) ئەركێكی نیشتمانی هەموو كوردێكەو هیوادارە لاوانی كورد بە كوڕ‌و كچەوە لەم ئەركەدا كەمتەرخەم نەبن.
شێنێ عەزیز، بەبۆنەی سەركەوتنی خانمە دەنگحۆشی كورد (پەرواز حسێن) لەبەرنامەی (Arab Idolی كەناڵی MBC) لەپەیامێكیدا رایگەیاند «داوا لە كوردانی دەرەوەی وڵات دەكەم پاڵپشتی لەپەرواز بكەن و دەنگی پێبدەن، بۆیە ئەم داواكارییەشم بەهەر سێ زمانی كوردی، ئینكلیزی و نەرویژی بڵاو دەكەمەوە».
شاجوانی كوردستان ئاماژەی بەوەشدا كە ئەمڕۆ خونچەگوڵێكی دیكە لەبواری گۆرانی و میوزیك لەكوردستان سەردەردەهێنێ و پێویستی بە پاڵپشتیكردن هەیە، خانمە دەنگ خۆشەكەی كوردستان، خاتو پەرواز كە بەشداری بەرنامە بەناوبانگەكەی Arab Idolی كەناڵی MBC دەكات و بەهۆیەوە ناوی كوردستان و هونەری بەرزی كوردیمان بەگوێی زۆرێك ئاشنا دەبێت و چریكەی (كە دەڵێن ئەمڕۆ دەشت و كێ‌و شینە) وەكو گۆرانییەكی رەسەنی كوردی هەموو ئەندامانی لیژنەی هەڵسەنگاندنی سەرسام كرد و تاساند و گوێگرانی عەرەبی بە هونەری كوردی ئاشنا كرد و بە دانپێدانانی خودی لیژنەكە: «خۆشحاڵن كە لە كوردستانەوە هاتویت» و «بە ئامادەبوونت لە بەرنامەی ئەرەب ئایدل بەشداریت كرد لە گرێدانی نەخشەی هونەریی كوردستان بە نەخشەی هونەری عەرەبی».
شێنێ جەختیكردەوە كە (پەرواز) لەو بەرنامەیەدا تەنها گوزارشت لە خۆی ناكات، بەڵكو نوێنەری هونەری كوردییە بەڕووی جیهانی عەرەبدا كە هێشتا وەكو پێویست ئاشنا نین بە هونەر و كلتوری كورد و دەڵێت «بۆیە پاڵپشتیكردنی پەرواز ئەركێكی نیشتمانی هەموو كوردێكەو هیوادارم لاوانی كورد بە كوڕ‌و كچەوە لەم ئەركەدا كەمتەرخەم نەبن».
لەكۆتاییشدا بە (پەرواز) دەڵێت «پەرواز، كچە كوردە جوان و دەنگە پڕ سۆزەكە، بەبەشداریكردنت سەر بەرزین، بەردەوامبە، چونكە هەموومان پاڵپشتیت دەكەین».
په‌رواز ژماره شه‌شه و پێویستی به ده‌نگدانی هه‌مووان هه‌یه
به‌پێی یاساكانی ئه‌م به‌رنامه‌یه جەماوەر دەتوانن لە رێگەی (SMS)ـەوە دەنگی خۆیان بدەن به‌و به‌شداربووه كه خۆشیان ده‌وێ و خاوەنی زۆرترین دەنگ لە پرۆگرامەكەدا دەمێنێتەوە، هه‌ر یه‌ك له به‌شداربووانیش ژماره‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ژمارەی (پەرواز) لەم پێشبڕكێیەدا (6)ـە.
لەم پرۆگرامەدا ئەوەی تێبینی ده‌كرێ ئەوەیە كە بەشێك لە هونەرمەندانی عەرەبی لەبەرئەوەی كورد وەكو میللەت بە تەواوی ناناسن، ئاساییە كە بە هونەری كوردیش ئاشنا نەبن، بەڵام لەبەرئەوەی لیژنەی دادوەرانی بەرنامەی (ئەرەب ئایدل) شارەزاییەكی زۆریان لە لە دەنگ و موزیك دا هەیە، دەتوانن ئەو كەسانەی، كە بەهرە و توانای هونەرییان هەیە لە كەسانی دیكە جیا بكەنەوە.
هەمووان بە دەنگی (پەرواز) سەرسام بوون، ئەمەش مایەی خۆشحاڵییە، كە ئەو كچە كوردە بە ناوی كوردستانەوە بەشدارە و بە زمانی كوردی گۆرانی پێشكەشدەكات.
گۆرانیی كوردی دەتوانێت لە چوارچێوەی كوردستاندا بچێتە دەرەوە، ئەگەر بۆ موجامەلەش بێت، بەڵام قسەی (نانسی عەجرەم) دەكرێت بە نموونە بهێنینەوە كە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد «ئەو حەز دەكات گۆرانی بە كوردی بڵێت».
ئەو بەهرەمەندە كورده، هێشتا لە دەستپێكی كاری هونەریدایە، بەڵام توانی موزیكی كوردی بە جیهان بناسێنێت، بە تایبەتیش جیهانی عەرەبی و ئەو دوورییەی لە نێوان هونەری كوردی و عەرەبیدا هەبوو، نەهێڵێت».