ئیڤا مه‌ندیس بێ خانووه‌

ئیڤا مه‌ندیس بێ خانووه‌
خانمه‌ ئه‌كته‌ر ئیڤا مه‌ندیس ئاشكرای كرد كه‌ یه‌كێ له‌ ئاواته‌ سه‌ره‌كییه‌كانی له‌ ژیاندا بریتییه‌ له‌وه‌ی ببێت به‌ خاوه‌نی خانووی خۆی كه‌ به‌ ویست و ئاره‌زووی خۆی دروستی بكات و كه‌لوپه‌له‌كانیشی خۆی هه‌ڵیانبژێرێت.
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه‌ ئیڤا پێی ناسراوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ خۆی به‌ رێكخستن و رازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ خه‌ریك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشە ماڵه‌كه‌ی جوان و رێكخراو بێت بۆیه‌ نایشارێته‌وه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ ئاواته‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی ژیانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ رۆژێك له‌ رۆژان خانووه‌ك دروست بكات له‌ دیزاینی خۆی بێت و دیكۆره‌كه‌ی خۆی دایڕێژێت و هه‌ڵیبژێرێت.
له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكی گۆڤاری لۆك، ئیڤا مه‌ندیس كه‌ ئێستا له‌ پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدایه‌ له‌گه‌ڵ رایان جۆسلینج، ئیڤا وتی: من دیزاینه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو نیم، بۆیه‌ حه‌ز ده‌كه‌م كه‌سانێك هه‌بن یارمه‌تیم بده‌ن بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی خانوو، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م خۆم كه‌لوپه‌ل و دیكۆری خانووه‌كه‌م هه‌ڵبژێرم.
Top