ئیڤا مهندیس بێ خانووه
یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كه ئیڤا پێی ناسراوه ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه خۆی به رێكخستن و رازاندنه‌وه‌ی ماڵه‌وه خه‌ریك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشە ماڵه‌كه‌ی جوان و رێكخراو بێت بۆیه نایشارێته‌وه كه یه‌كێك له ئاواته هه‌ره گه‌وره‌كانی ژیانی ئه‌وه‌یه كه رۆژێك له رۆژان خانووه‌ك دروست بكات له دیزاینی خۆی بێت و دیكۆره‌كه‌ی خۆی دایڕێژێت و هه‌ڵیبژێرێت.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی گۆڤاری لۆك، ئیڤا مهندیس كه ئێستا له پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیدایه له‌گه‌ڵ رایان جۆسلینج، ئیڤا وتی: من دیزاینه‌رێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو نیم، بۆیه حه‌ز ده‌كه‌م كه‌سانێك هه‌بن یارمه‌تیم بده‌ن بۆ چۆنیه‌تی دروستكردنی خانوو، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م خۆم كه‌لوپه‌ل و دیكۆری خانووه‌كه‌م هه‌ڵبژێرم.