جیسیكا بڕوای به‌ پێوه‌ندییه‌ پته‌وه‌كان‌ هه‌یه‌

جیسیكا بڕوای به‌ پێوه‌ندییه‌ پته‌وه‌كان‌ هه‌یه‌
جیسیكا ئه‌لبا ئاشكرای كرد كه‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین كاره‌كانی له‌ ژیاندا بریتییه‌ له‌ بوونی پێوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی لێی نزیكن، بۆیه‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌ په‌روه‌رده‌ كردنی خێزانه‌كه‌ی ده‌دات و له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێن بۆ‌لای ئه‌و.
جیسیكا ئاشكرای كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆر پابه‌نده‌ به‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانی خۆیه‌وه‌، به‌ڵام خێزان و منداڵه‌كانی له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێن و هیچ كاتێك فه‌رامۆشیان ناكات، جیسیكای ته‌مه‌ن 31 ساڵ به‌ یه‌كێك له‌ ئه‌كته‌ره‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی هۆلیوود داده‌نرێت و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ و هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ره‌ ناوداره‌كانی جیهانه‌وه‌ رۆڵی جیاجیای پێشكه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری گلامۆر ده‌ڵێت: بوونم به‌ دایك و بوونی پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و هاوڕێیان و خێزانه‌كه‌م له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌ لای من و به‌ گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنی ده‌زانم له‌ ژیانمدا.
Top