نیكی قژی خۆی كرده‌ قوربانی

نیكی قژی خۆی كرده‌ قوربانی
ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی نیكی رید كه‌ به‌ قژه‌ درێژه‌كه‌ی ناسراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر شان و پشتی درێژ ده‌بۆوه‌، له‌ ناكاو قژی بڕی و به‌ ستایلێكی نوێ و جیاوازه‌وه‌ ده‌ركه‌وت. قژی نیكی ئه‌م جاره‌یان زۆر كورت بوو كە بۆ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی و جه‌ماوه‌ریشی شتێكی نوێ بوو، ماڵپه‌ڕی (بیبۆل)ی ئه‌مریكی له‌م باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاند: نیكی ته‌نیا به‌ بڕینی به‌شێكی زۆری قژی نه‌وه‌ستا به‌ڵكو ره‌نگی قژیشی به‌ بۆیه‌كی نوێ گۆڕی كه‌ زیاتر له‌ ره‌نگی سووری كراوه‌وه‌ نزیكه‌، بیبۆل ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ نیكی په‌شیمان نه‌بوو له‌و كاره‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ شاری نیویۆرك ده‌سوڕایه‌وه‌ به‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ و پێكه‌نینه‌وه‌ و زۆریش شانازی به‌خۆی و ستایلی نوێیه‌وه‌ ده‌كرد. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد پێشتر قژی نیكی زۆر درێژ بوو و به‌شێكی زۆری پشتی داده‌پۆشی، به‌ڵام ئێستا له‌ مه‌چه‌كی زیاتر نییه‌.
Top