ئه‌ڤریل لاڤین تاتۆیــــــه‌كی نوێ

ئه‌ڤریل لاڤین تاتۆیــــــه‌كی نوێ
تاتۆ و وێنه‌كێشان له‌سه‌ر ده‌ست و جه‌سته‌، بووه‌ته‌ مۆده‌ لای ئه‌ڤریل لاڤینی گۆرانیبێژی كه‌نه‌دی و هه‌میشه‌ تاتۆكانیشی پێشتر هاوشێوه‌یان هه‌بووه‌ له‌وانه‌ش تاتۆی هاوشێوه‌ی هاوسه‌ری پێشووی دیریك ویبلی.
به‌م دواییه‌ ئه‌ڤریل تاتۆیه‌كی نوێی له‌سه‌ر ده‌ستی كێشاوه‌ كه‌ هاوشێوه‌ی تاتۆی شاد كرۆگری ده‌ستگیرانییه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌م تاتۆیه‌ ئه‌ڤریل ده‌ڵێت: كاتێك یه‌كه‌م جار كرۆگرم بینی باسی تاتۆم نه‌كرد، به‌ڵام رۆژی دواتر پێمگوت: تۆ ده‌بیت به‌خاوه‌نی تاتۆیه‌كی هاوشێوه‌ی تاتۆی من، ئه‌مه‌ له‌ فه‌ره‌نسا روویدا، بۆیه‌ پاش چه‌ند رۆژێك هه‌ردووكمان تاتۆی هاوشێوه‌ی یه‌كترمان دروستكرد كه‌ بریتییه‌ له‌ رسته‌ی (vivre le lmoment present) واته‌ (ئه‌و ساته‌ بژی).
شایه‌نی باسه‌ تاتۆی پێشتری ئه‌ڤریل هاوشێوه‌ی دیریك ویبلی هاوسه‌ری بوو و بریتی بوو له‌ ژماره‌ 30 له‌سه‌ر مه‌چه‌كی كێشابووی.
Top