زۆر له كه‌سایه‌تییه هونه‌ری و ئه‌ده‌بییه ناوداره‌كان هه‌میشه له رۆژی یه‌كی نیساندا چاوه‌ڕێی قسه و رووداوی سه‌یر ده‌كه‌ن له هاوڕێكانیان بۆ ئه‌وه‌ی به بیانووی درۆی نیسانه‌وه دواتر كاتێكی خۆش به‌سه‌ر به‌رن و وه‌ك نوكته بۆ یه‌كتریی بگێڕنه‌وه. راغب عه‌لامه‌ی ئه‌ستێره‌ی لوبنانی دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌م ساڵ دووچاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره بۆوه به‌بۆنه‌ی یه‌كی نیسانه‌وه، چونكه هه‌ندێ خۆی به گاڵته‌وه ئه‌وه‌ی بڵاوكردبۆوه كه له به‌رنامه‌ی (Arab Idol) پاشه‌كشه‌ی كردووه. راغب ئاشكری كرد كه به گاڵته ئه‌و قسه‌یه‌ی كردووه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد ئه‌م هه‌موو كه‌سه پێوه‌ندی پێوه بكه‌ن و له راستی و درووستی هه‌واڵه‌كه بپرسن به نامه و به ته‌له‌فۆن، بۆیه له كۆتاییدا ناچار بوو ئه‌م بابه‌ته یه‌كلایی بكاته‌وه و راستی هه‌واڵه‌كه ئاشكرا بكات، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه زوو پێوه‌ندی پێوه كرد خانمه گۆرانیبێژی ئیماراتی ئه‌حلام بوو و بێزاری خۆی ده‌ربڕی ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كه بۆ باشتر بوونی پێوه‌ندی نێوانیان دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك ئاسایی نه‌بوو.