ریهانا بۆی هه‌یه‌ خیانه‌ت بكات

ریهانا بۆی هه‌یه‌ خیانه‌ت بكات
كریس براونی خۆشه‌ویستی كچه‌ گۆرانیبێژ ریهانا دانی به‌وه‌دا نا كه‌ لاریی نییه‌ له‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خیانه‌تی له‌گه‌ڵدا بكات، به‌مه‌رجێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك بێت نه‌ك له‌گه‌ڵ پیاو و به‌ كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری وه‌سف كرد.
ئه‌م لێدوانه‌ی كریس له‌و كاته‌ هات كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ ئاگادار كرایه‌وه‌ له‌وه‌ی ره‌نگه‌ له‌ میانه‌ی ئه‌و گه‌شته‌ هونه‌رییه‌ی ریهانا ئه‌نجامی ده‌دات، كه‌سانێك هه‌بن داوای خۆشه‌ویستی لێبكه‌ن و سه‌روه‌ت و سامانی خۆیانی بخه‌نه‌ به‌ر ده‌ستی، كریس ریهانای به‌ ئافره‌تێكی سه‌ربه‌خۆ وه‌سف كرد و ترسی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ره‌نگه‌ رۆژێك له‌ رۆژان دووچاری غیره‌ ببێت له‌ پێوه‌ندییه‌كانی ریهانا و له‌م باره‌یه‌وه‌ وتی: من گه‌نجێكی ئاساییم، به‌ڵام ده‌رباره‌ی كار و ره‌فتاره‌كانی ریهاناهیچ كاتێك لێی ناپرسم، چونكه‌ من بڕوا و متمانه‌یه‌كی ته‌واوم پێی هه‌یه‌ و هیوادارم ئه‌ویش ئه‌و متمانه‌یه‌ له‌به‌رچاو بگرێت، كریس ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئێستا خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی پێشووی خۆیه‌تی و زۆریش ئاسووده‌یه‌ له‌گه‌ڵ ریهانا و هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌ جیابوونه‌وه‌یان ده‌كه‌ن.
Top