رۆبی خزمی موباره‌ك ده‌رچوو
كه‌ریمه كه به رۆبی ناسراوه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كرده‌وه گوایه له ساڵی 2010 ئه‌و كات ته‌مه‌نی 17 ساڵان بووه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ برلسكۆنی هه‌بێت به‌رامبه‌ر به بڕه پاره‌یه‌ك و رایگه‌یاند كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و كات پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ برلسكۆنی نه‌بووه، به‌ڵام رێگای پێنه‌دراوه راستییه‌كان باس بكات.
به‌ڵام له پێشهاتێكی نوێ‌دا رۆبی ئاشكرای كرد كه خۆی وه‌ك خزمی حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی پێشووی میسر نیشانداوه و برلسكۆنیش بڕوای به‌و قسه‌یه‌ی كرد و جارێكیان ته‌له‌فۆنی بۆ پۆلیس كرد و داوای لێ‌كرد كه نه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ك ئازاد بكه‌ن كه گیرا بوو.