چۆپی فه‌تاح:زۆر له هه‌ڵه‌كانم بهa ره‌خنه‌ی راگه‌یاندنه‌كان راست كرده‌وه
*چه‌ند ساڵێكه هه‌ست به جموجۆڵێكی هونه‌ریی زۆر ده‌كرێ له‌لایه‌ن (چۆپی)یه‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م جموجۆڵه زۆره بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
- ئاوازدانەر و شاعیرەکان زۆر یارمەتیم دەدەن، کۆمپانیای ئاسیاسێڵیش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پێشخستنی هونەرەکەم سوپاسیان دەکەم و هیوادارم هەردەم سەرکەوتووبن.
* تۆ به‌رده‌وام به‌رهه‌می هونه‌ری نوێت هه‌بووه، هه‌ندێك هونه‌رمه‌ندیش به چه‌ند ساڵێك به‌رهه‌مێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می به‌رده‌وامی هونه‌رمه‌ند باشتره یان چه‌ند ساڵێك به‌رهه‌مێك؟
- گەر بەرهەمەکان کرچ و کاڵ نەبن و بەهێز و جوان بن، با هەر ساڵەی بەرهەمێك بێت چاکترە.
* تۆش یه‌كێكیت له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ره‌نگه شت به نادروستی دژت بڵاوكرابێته‌وه، ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه كه پروپاگه‌نده‌ی دژی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟ یان كه‌سانێك ده‌یانه‌وێت به‌م شێوه‌یه ناو ده‌ركه‌ن؟
- لە ڕەخنەی ڕاگەیاندن و پەیامنێرەکان من زۆر شت فێربووم و زۆرێك لە هەڵەکانم ڕاستکردەوە، هەندێك جاریش بوختان بۆمنیش دەکرێت، به‌ڵام بە هیچ شێوه‌یه‌ك نامەوێت وەڵامیان بدەمەوە، لەبەرئەوەی بە هونەرەکەمەوە زۆر سەرقاڵم و ئەو شتانەش کاتم لێ دەبات.
* زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندان ستایلێكی تایبه‌تی خۆیان هەیە، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێ له چۆپی بگرێت هه‌ست به جۆراوجۆریه‌تی ده‌كات، له نێوان گۆرانی و حه‌یران و لاوك و گۆرانی به زمانی دیكه، بۆچی به‌م شێوازه كار ده‌كه‌یت؟
-هەرگیز نەمویستووە خۆم بە ستایلێکی دیاری کراوەوە ببهستمەوە،گەر بەیەك شێوازی تایبەت گۆرانی بڵێم دەزانم ناتوانم ڕووبەرێکی گەورە لە جەماوەرەکەم ڕازی بکەم، دوا بەرهەمم ڕۆك مۆدێرن بوو کە لە لایەن هونەرمەند کییا شادمانەوە بۆم ئامادە کرا، گەنجەکان لە کوردستان و ئەوروپا زۆر حەزیان له گۆرانییه‌كان كرد و پێیان خۆش بوو، پێش ئەوەش ئەلبومێکی مه‌قامم بڵاوكرده‌وه كه لە لایەن هونەرمەند هێمن حوسێنەوە ئامادەکرا، ئەوانەی لە تەمەندا گەورەن زۆر دەستخۆشیان لێم کرد.
*ئێستا له ته‌مه‌نێكی بچووكدایت هه‌ست به‌چی ده‌كه‌یت كه له میدیاكانی هۆڵه‌ندا به‌رنامه‌ی تایبه‌ت له‌سه‌ر ژیان و به‌رهه‌مه‌كانت پێشكەش دەكرێت، له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی هۆڵه‌ندا به‌راورد ده‌كرێیت؟
-ڕاستە ئەم ساڵ چەندین تەلەفزیۆن و بە دەیان ڕادیۆ و ڕۆژنامە لە هۆڵەندا منیان بەسەر کردەوە، ئەوە جێگەی دڵخۆشییە، چونكه هونەر سنوری نییە چەند بکەیت هەر تێیدا بچووکیت.
* تۆ به‌ر له چه‌ند ساڵ گۆرانی هونهرمهندانت زیندوو كردۆته‌وه له سیدی و له ئاههنگهكانیشدا، ئێستا ئه‌مه خه‌ریكه ده‌بێته دیارده‌یه‌ك له‌نێو هونه‌رمه‌ندان، رات چییه به‌رامبه‌ر به نوێكردنه‌وه‌ی بەرهەمی هونه‌رمه‌نده كۆنه‌كان؟
-من پێم باشە ئه‌مه بكرێت، دەستخۆشی لە هه‌ندێکیان دەکەم کە بە شێوەیەکی جوان کارەکەیان بە ئەنجام گەیاندووە، ئەو کاتەی کە ئەو هونەرمەندە نەمرانە ئەو بەرهەمانەیان تۆمار کردووە تەکنیك هێندە بە هێز نەبوو، گەر ئێستا بەشێوەیەکی جوان تۆمار بکرێنەوە كارێكی باشە بە مەرجێك جێی پەنجەی هونەرمەندەکەی پێوە دیار بێت، شێوازی گوتنی خۆی بخاتەسەر و گۆرانییهکەش تێك نەدات.
*میدیا به گشتی ڕۆڵی هه‌یه له ده‌رخستنی هونه‌رمه‌ند و پێشخستنی كاره‌كانی، هیچ كاتێك هه‌ستت كردووه كه‌ناڵێكی دیاریكراو گۆرانییه‌كانت به به‌راورد له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی دیكه كه‌متر نمایش بكات؟
-هەر من نیم، لە کاتێکدا کە تۆ بەرامبەر تەلەفزیۆن دادەنیشیت بە ئاسانی تێدەگەیت کە هونەرمەندە بە هێز و بە تواناکان پشتگوێ خراون،هەندێك گۆرانیت گوێ لێدەبێت نە تێکست و نە ئاواز و نە مۆسیقا و نە دەنگی بەکەڵك دێت و لە ڕۆژێکدا چەندین جار دووبارە لێدەدرێتەوە، من ماوەیەکی زۆرە هونەرمەند عەدنان کەریم و هونەرمەندان بەهجەت یەحیا و پەیوەند جاف و فاتێ و لەیلا فەریقی و شاریبانی کوردی و زیاد ئەسعەد و شوکور خەیات و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به توانای دیكه لە تەلەفزیۆنەکان نابینم، لە هۆڵەندا هونه‌رمه‌ندی تۆپمان هەیە واته هونەرمەند جیا کراونەتەوە و بە باشترین هونەرمەند لە قەڵەم دراون، ئەوانە بە بەردەوام لە بەر چاوانن، بەڵام لێرە وا نییە خۆ دڵنیام زیان به‌ر کەناڵەکه ده‌كه‌وێت پێش ئەوەی به‌ر هونەرمەندان بكه‌وێت.
* پاراستنی كه‌سایه‌تی و له‌كه‌دار نه‌كردنی بۆ هونه‌رمه‌ند چه‌ند گرنگه؟
- ڕاستی هەر سەردەکەوێت ئەمڕۆ نا سبەی، بۆیە من بە هەموو هونەرمەندان دەڵێم ئەوانەی کە دەیانەوێت بتانڕوخێنن چه‌ند كه‌سێكن و جەماوەرەکەتان ملیۆنەها كه‌سه، گوێ مەدەنە کینە لە دڵەکان، هونەری خۆتان بکەن، ئێمە گەلێکی هونەردۆستمان هەیە و چەمیش بێ چەقەڵ نابێت.
*هه‌ستت چی بوو كه نازناوی (باوترین ئافره‌تی كورد)ت پێ به‌خشرا؟
- سوپاسی ئەوانە دەکەم کە دەنگیان بە من دا هەتا بۆم بکرێت هونەرێکی بەرزیان پێشکەش دەکەم کە شایستەی ئەوان بێت.
*بۆ كه‌ركوك گۆرانیت گوتووه، به‌رهه‌مێكت به‌ناوی دایكت بڵاوكرده‌وه، به زمانی ئینگلیزیش به‌رهه‌مت هه‌بوو، ئایا بۆ منداڵان و ئافره‌تان و كێشه‌كانیان له كوردستان چیت له به‌رنامه‌دایه وه‌ك به‌رهه‌م؟
- پێمخۆشە بۆ منداڵان و ئافرەتانیش بەرهەمم هەبێت، بەڵام حەزدەکەم یان نەیکەم یان کردم بە هێز بێت.
*هه‌ست ده‌كه‌ی ئێستا ناوبانگێكت بۆخۆت په‌یدا كردووه كه نه‌وه‌كانی داهاتوو به شانازییه‌وه باست بكه‌ن؟
-ئه‌مه پرسیارێكی زۆر گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بزانێت چی پێشكه‌ش به نه‌ته‌وه‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام وەڵامی ئەم پرسیارەیان بۆ نەوەکانی داهاتوو و ئێوە بەجێ دەهێڵم.
* به‌شداریت كرد لە فیستیڤاڵی ساڵیادی رزگار كردنی هه‌ولێر، چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ئه‌م شاره به‌تایبه‌تی؟
-هەموو شار و شارۆچکەکانی وڵاتەکەم و هەموو پارچەکانی کوردستان بۆ من وەکو یەك وایە، بەبێ جیاوازی. دایکم خەڵکی شاری سلێمانییە وباوکم کەرکووكییە، بەڵام شاری هەولێرم خۆشدەوێت، هەولێرێك کە چەندین هەزار ساڵە شارە و شارستانییەتێکی گەورەی لە پشتەوەیە، بێگومان دەبێت هەردەم لە پێشکەوتن و گەشەکردندابێت. هیوادارم ساڵیادی ڕزگارکردنی هەولێر ببێتە هەوێنی ئازادی بۆ کوردستانی گەورە، هەروەها دەستخۆشی لە پارێزگاری هەولێر و جێگرەکەی دەکەم کە توانییان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا ئەو فیستیڤاڵە بکەن بە بەشێك لە کەلتوری ئەم شارە دێرینە.
*ئایا هه‌ولێر چ ڕۆڵێكی هه‌بووه له ناسینی تۆ به جه‌ماوه‌ر؟
- خەڵکی هەولێر خەڵکێکی هونەردۆستن و هەردەم ئینێرژیم پێ دەبەخشن.