دایكایەتی سوودی زۆری بۆی هەبووە
كلۆمی تەمەن 39 ساڵ ئەوەشی ئاشكرا كرد كە جیابوونەوەی لە هاوسەری هۆكاری سەرەكی پابەندبوونییەتی بەم سیستمە، چونكە دوای ئەوەی ساڵی پار لە هاوسەرەكەی جیابۆوە لە یەك كاتدا رۆڵی دایك و باوكی بینیوە لە پەروەردە كردنی چوار منداڵەكەی، لەم بارەیەوە بە گۆڤاری (بیبۆل)ی ئەمریكیی راگەیاند: من بە كردار دایك و باوكم لە یەك كات ویەك كەسایەتیدا، ئەمەش وایكردووە كە نەتوانم وەك پێویست پابەند بم بە وەرزش، بەڵام ئەو كارانەی لە ماڵەوە ئەنجامیان دەدەم قەرەبووی ئەو وەرزشەم بۆ دەكەنەوە، كلۆم ئەوەشی وت : كە بە تێپەڕبوونی كات توانیی خۆی لەگەڵ یاریە وەرزشیەكاندا بگونجێنێت ئەمەش وایكردووە بۆیە ئێستا بە ئاسانی دەتوانی یاری ترامبۆلین بكات و لەگەڵ منداڵەكانی و سەگەكەی لە باخچە گشتیەكان بە ئاسانی را بكات، هەروەها زۆر بە ئاسانی توانی لە ریكلامێكدا بەشدار بێت بۆ پێڵاوە وەرزشیەكانی كۆمپانیای(باڵانس)ی ئەمریكی لە شاری لۆس ئەنجلۆس.
كلۆم ئەوەشی دووپات كردەوە ئەگەر سیستمی خۆراكت هەرچۆنێك بێت پێویستە وەرزشی لەگەڵدا ئەنجام بدەی بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێـت.