دیاناش: كه‌وته‌ داوی وێنه‌گرانه‌وه‌

دیاناش: كه‌وته‌ داوی وێنه‌گرانه‌وه‌
وێنه‌گرانی «بابارتزی» چه‌ند وێنه‌یه‌كی ئه‌ستێره‌ی جیهانی دیانا ئه‌رگۆنیان گرت كاتێك به‌ ته‌نیا رووی له‌ سه‌نته‌رێكی تایبه‌تی جوانكاری ده‌كرد.
دیانای ته‌مه‌ن 26 ساڵ و پاڵه‌وانی فیلمی (Glee) كه‌ هه‌میشه‌ ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ئه‌نجامدابێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی حه‌ز بكات به‌ نهێنی سه‌ر له‌و شوێنانه‌ بدات تاكو میدیاكان باسی نه‌كه‌ن و گومان دروست نه‌كه‌ن به‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ئه‌نجامداوه‌، بۆیه‌ قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی درێژی له‌به‌ر كردبوو و چاویلكه‌یه‌كیشی له‌ چاو بوو، به‌ڵام وێنه‌گران توانیان وێنه‌ی بگرن و بیناسنه‌وه‌.
دیانا هیچ لێدوانێكی سه‌باره‌ت به‌م وێنانه‌ بڵاونه‌كرده‌وه‌ و به‌شێكی زۆریش له‌ هه‌وادارانی خۆشحاڵی خۆیان به‌م ستایله‌ نوێیه‌ی ده‌ربڕی.
Top