ئه‌نجلینا له‌ دزینی خوێن و هه‌نگوین بێ تاوان ده‌رچوو

ئه‌نجلینا له‌ دزینی خوێن و هه‌نگوین بێ تاوان ده‌رچوو
دادوه‌رێكی ئیتیحادی ئه‌مریكی بڕیاری دا به‌ بێ تاوان بوونی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌نجلینا جۆلی له‌ تاوانی دزینی مافی داهێنه‌ر دوای ئه‌وه‌ی نووسه‌رێكی كرواتی به‌ دزینی چیرۆكی فیلمی (خاكی خوێن و هه‌نگوین) تۆمه‌تباری كردبوو.
ساڵی 2011 جیمس برادۆك سكاڵایه‌كی دژی ئه‌نجلینا و كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمی (خاكی خوێن و هه‌نگوین) به‌ رزكرده‌وه‌ و به‌ دزینی بیرۆكه‌ی فیلمه‌كه‌ی له‌ كتێبێكی خۆی به‌ناوی (پارچه‌ كردنی رۆحه‌كان) تاوانباری كردن، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر دادوه‌ری دادگای تاوانه‌كانی ئه‌مریكا دۆلی ئێم جی رایگه‌یاند كه‌ سه‌رده‌م و كه‌سایه‌تی و هزره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ردوو كاره‌كه‌ له‌ یه‌ك دوورن هه‌رچه‌نده‌ هه‌ردووكیان جه‌خت ده‌كه‌نه‌ سه‌ر پێوه‌ندییه‌ رۆمانسییه‌كانی له‌ كاتی جه‌نگدا.
شایه‌نی گوتنه‌ ئه‌نجلینا جۆلی چیرۆكی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه‌ و هه‌ر خۆیشی ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌یه‌ كه‌ باس له‌ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی ده‌كات له‌سه‌رده‌می جه‌نگی ناوخۆی بۆسنیادا.
Top